تاهیر زێوە، هاوڵاتی خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەمە ٢ جۆزەردانی ١٤٠٣، تاهیر زێوە هاوڵاتی خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنیەکانەوە بەبێ بڕیاری دادگا ناوبراویان دەستبەسەرکرد. […]
Sample Page
یوتیوب؛ https://youtu.be/A75QdOjH9q4?si=RRegoQKzk9ACpFAe
کرێکارێکی گەنج لەکاتی دانانی ئاسانسۆر لە تەلارێک لە خوڕەماوا گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی ٢ جۆزەردانی ١٤٠٣، کرێکارێکی گەنجی ١٨ ساڵە بە ناوی پویا کیشوەری، خەڵکی گوندی سەرابیاس لە کاتی دانانی ئاسانسۆر لە تەلارێک لە خوڕەماوا لە بەرزایی کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا. دەگوترێ ئەم گەنجە بۆ دابینکردنی ژیان […]
ڕەهەندەکانی گەندەڵی لە کۆماری ئیسلامیدا ئەوەندە بەربڵاو و شێوازەکانی هێندە فرەچەشنن کە هاوشێوەکەی لە کەمتر شوێنێکی جیهان دەبینرێت. ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە ڕووی گەندەڵی ناوخۆییەوە، لە زومرەی گەندەڵترین وڵاتانی جیهانە. گەندەڵی لە کۆماری ئیسلامیدا گەیشتووەتە ئاستێکی بێوێنە و بووەتە هۆی پەرەسەندنی نادادپەروەری و هەژاری و دیاردە نائاساییە کۆمەڵایەتییەکان. دزییە ملیارد […]
یوسف حاجی خۆش، هاوڵاتی خەڵکی شاری شنۆ سەرەڕای تێپەڕینی ٢٠ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەریدا، هێشتا هەر دەستبەسەرە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ٢٠ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەری یوسف حاجی خۆش، چالاکی کورد خەڵکی شاری شنۆ تێدەپەڕێت و ناوبراو هێشتا لە یەکێک لە گرتووخانەکانی ئەمنی ئەم شارە دەستبەسەرە و بێچارەنووسە. سەرەڕای بەدواداچوونی خێزانی ناوبراو لە […]
ڕۆژی سێشەمە ١ جۆزەردانی ١٤٠٣، لوقمان حاجی خۆش زیندانی سیاسی خەڵکی شاری شنۆ بە دانانی بارمتە لە یەکێک لە گرتووخانەکانی ورمێ ئازادکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز پاش تێپەڕینی ١٠ ڕۆژ بەسەر بانگهێشت و دەستبەسەرکرانی «لوقمان حاجی خۆش» هاوڵاتی خەڵکی شاری شنۆ، ئەم زیندانیە بە دانانی بارمتە و لە ڕۆژی سێشەمە ١ […]
هاوڵاتیەکی ٦٠ ساڵە لەلایەن هێزەکانی ئەمنی شاری ورمێ دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە ٢ جۆزەردانی ١٤٠٣، هێزەکانی ئەمنی ورمێ بە ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلی ئەمنی بۆ گوندی «عەبدی بەگ» سەربە ناوچەی سۆمابرادۆستی ئەم شارە هێرشیان کرد و دەستیان بە لێکۆڵینەوە، شکاندنی دەرگای ماڵان، تێکدان […]
سەید بەهادین حسێنی، هاوڵاتی خەڵکی شاری دیواندەرە بە دانانی بارمتەی کاتی لە زیندان ئازادکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەمە ١ جۆزەردانی ١٤٠٣، «سەید بەهادین حسێنی» هاوڵاتی گوندی «کەسنەزان» سەربە شاری دیواندەرە، پاش تێپەڕینی ٨ مانگ دەستبەسەری، بە دانانی بارمتەی کاتی سەنگین تا کۆتایی هاتنی لێکۆڵینەوە لە زیندان ئازادکرا. ناوبراو پێشتر […]
ئەمیر فەقێ و سەلاح سوڵتانی ٢ هاوڵاتی خەڵکی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزەکانی ئەمنی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گوازرانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەمە ٢ جۆزەردانی ١٤٠٣، سەلاح سوڵتانی خەڵکی گوندی «سەرۆکانی» و ئەمیر فەقێ خەڵکی گوندی «خورەنج» سەربە شاری پیرانشار ، لەلایەن هێزەکانی ئەمنی ئەم شارەوە دەستبەسەر […]
مەرگی ڕەئیسی جەلاد، لە نێو زۆربەی هاووڵاتییانی ئێران لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، بووە هۆی دەربڕینی خۆشی لە ڕێگەی نووسراوە یان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، یاریی ئاگرین، شادی و هەڵپەڕکێ، بەخشینەوەی شیرینی و سیگناڵ لێدانی بەردەوام، سەرەڕای بوونی بەربڵاوی بەکرێگیراوان لە شەقامەکاندا. کاردانەوەی لەمجۆرە لە نێو بنەماڵەی دادخوازان، وەرزشوانان و هونەرمەندانی […]