زانیار ئەفسەری، هاووڵاتی مەریوان بەبارمتەی کاتی ٥٠٠ ملیۆن تمەن لە گرتوخانەی مەریوان ئازادکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز لە ڕۆژانی ڕابردوودا زانیار ئەفسەری، بەبارمتەی کاتی ٥٠٠ ملیۆن تمەن تا کۆتایی لێکۆڵینەوە لە گرتوخانەی مەریوان ئازاد کرا. ناوبراو لە چوارشەمە ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٣ لەلایەن هێزەکانی ئەمنی دەستبەسەرکرا. ناوبراو پاش ماوەیەک لە کۆتایی لێکۆڵینەوە […]
Sample Page
لقی ٣٦ی دادگای پێداچوونی پارێزگای تاران، سزای محەمەد حەبیبی، گوتەبێژی کانونی سەندیکای مامۆستایان بە ٦ مانگ و ڕۆژێک بەندی تەعزیری پەسەند کرد. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە هێرانا، سزای بەندکردنی محەمەد حەبیبی، گوتەبێژی کانونی سەندیکای مامۆستایانی تاران، لە دادگای پێداچوون پەسەند کرا. ڕامین سەفەرنیا خەشتاونی، پارێزەری ناوبراو بە بڵاوکردنەوەی […]
بۆ هەمووان ڕادەگەیەنین کە سزای لەسێدارەدانی شەریفە محەمەدی لە دیوانی باڵای وڵات هەڵوەشایەوە. ئێمە بەناوی کەمپینی بەرگری لە شەریفە محەمەدی بۆ پێشوازی لە بڕیاری دیوانی باڵای وڵات، ڕایدەگەیەنین کە داواکارین شەریفە محەمەدی لە تۆمەتەکانی بێتاوان بکرێت و بە مەرج ئازاد بکرێت. ئێمە دڵنیایی دەدەین کە هەڵوەشانەوەی سزای لەسێدارەدانی شەریفە محەمەدی […]
ڕۆژی هەینی ١١ی ئۆکتۆبر بەرامبەر بە ٢٠ی ڕەزبەر، ڕۆژی جیهانیی کچانی منداڵ یان کچانی کەم تەمەن بوو. بەپێی دوایین لێکۆڵینەوەکانی یونیسێف کە لە ١٢٠ وڵاتدا بەڕێوە چووە، لە هەر هەشت کچ لە جیهاندا یەکێکیان بەر لە تەمەنی ١٨ ساڵی لەگەڵ توندوتیژی و دەستدرێژی سێکسی بەرەوڕوو بووەتەوە. ٣٧٠ ملیۆن کچ و […]
سوسەن حەسەنزادە، چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی خەڵکی بۆکان بە ٣ مانگ بەندی تەعزیری سزادرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز لە بڕیارێکدا کە پێنجشەمە ١٩ی ڕەزبەری ١٤٠٣ لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای ٢ی شاری بۆکان دراوە، سوسەن حەسەنزادە، چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی خەڵکی بۆکان بەتۆمەتی تەبلیغ دژی ڕژیم، بە ٣ […]
“ئەحمەد سالکی”، کرێکارێکی ٦٢ ساڵ تەمەن، خەڵکی شاری پیرانشار نزیکەی ١٢ ڕۆژ لەمەوپێش لە باڵەخانەیەکی لەکاتی دروستکردندا کەوتبووە خوارەوە، پاش چەند ڕۆژ کۆما لە نەخۆشخانەی نەغەدە گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەم کرێکارە بەساڵاچووە بەهۆی سەختی برینەکانی لە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەکە تووشی مردنی مێشک ببوو، سەرەڕای هەوڵی پزیشکان، ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی […]
ژیانی محەمەد تەقوا، بەندکراوی سیاسی لە بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین، بەهۆی مانگرتن لە خواردن و نەبوونی چاودێری پزیشکی لە مەترسیدایە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بەندکراوی سیاسی محەمەد تەقوا لە ١١ی پووشپەڕی ١٤٠٣ لە بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤینە، بە داواکاری گواستنەوەی بۆ بەندی گشتی و لە ناڕەزایەتی بۆ ئەشکەنجەی زۆری هاوژوورە ئەفغانستانیەکەی […]
ئیدریس کارساز، هاووڵاتی شاری شنۆ لەلایەن سزای دادگای ڕژیم بە ٣ ساڵ بەندی تەعزیری سزادرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز دادگای شۆڕشی شنۆ لە بڕیارێکدا ئیدریس کارساز، هاووڵاتی ٤٧ ساڵان خەڵکی شنۆ بە تۆمەتی ئەندامێتی و هاوکاری لەگەڵ پارتێکی کوردی دژبەری ڕژیم، بە ٣ ساڵ بەندی تەعزیری سزادرا. ناوبراو لە ١٣ی پووشپەڕی […]
کەیوان ڕەشوزادە و کامران قاسمی، ٢ بەندکراوی سیاسی کورد بەشێوەی مەرجدار و پاش ٥ ساڵ بەندی تەعزیری لە گرتوخانەی ناوەندی ورمێ ئازاد کران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز شەمە ١٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣، ٢ بەندکراوی کورد لە گرتوخانەی ناوەندی ورمێ بەناسنامەی کەیوان ڕەشوزادە و کامران قاسمی، لە یەک بەڵگەی هاوبەش سزادرابوون، پاش ٥ […]
هێزەکانی ڕژیم لە شاری شنۆ، «ئاکام میهەن خا» هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ دەستبەسەر کرد. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە١٧ی ڕەزبەری ١٤٠٣، هێزەکانی ڕژیم لە شاری شنۆ هێرشیان کردە ماڵی «ئاکام میهەن خا» هاووڵاتی ٢٢ ساڵان خەڵکی شنۆ، بە بێ بەڵگەی دادوەری ئەو هاووڵاتیەیان دەستبەسەر و ڕاگوێزی شوێنێکی نادیار کرد. […]