بەرەبەیانی دووشەمە ١٠ گوڵانی ١٤٠٣، خالید ئەحمەدی، ئەندامی ئەنجومەنی سنفی مامۆستایانی کوردستان لەلایەن هێزەکانی ئەمنی دەستبەسەرکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات کاژێر ٣ بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەمە ١٠ گوڵانی ١٤٠٣ هێرشیان کردە سەر ماڵی خالید ئەحمەدی و بەبێ بەڵگەی دادوەری ناوبراویان دەستبەسەرکرد.دەستبەسەرکردنی ئەم ئەندامەی ئەنجومەنی سنفی مامۆستایانی کوردستان لە کاتێکدایە […]
Sample Page
«خانم وەلی زادە» دایکی زیندانی سیاسی شۆڕشی ژینا «جەلیل مەولودی» لە بۆکان کۆچی دوایی کرد. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەمە ١٠ گوڵانی ١٤٠٣، «خانم وەلی زادە» دایکی زیندانی سیاسی شۆڕشی ژینا «جەلیل مەولودی» لە شاری بۆکان لە کاتێکدا کۆچی دوایی کرد کە زیاتر لە ساڵێکە کوڕەکەی لەلایەن هێزەکانی ئەمنی ڕژیم […]
وتارێک بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ئەمن کردنی کار بەپێی ساڵنامەی ڕێکخراوی جیهانی کار (ILO )، دوێنێ یەکشەممە، ٢٨ی ئاوریل، بەرامبەر بە ٩ی گوڵان، ڕۆژی جیهانی ئەمنییەتی کار بوو. (ILO) ئەم ڕۆژەی لە ساڵی ٢٠٠٣دا بەو مەبەستە دەستنیشانکرد تا بارودۆخێکی ئەمنی کار دیاری بکات کە کرێکاران تیایدا بتوانن وێڕای پارێزراوبوونی کەرامەت […]
زیاتر لە ١٥٠ کرێکاری شارەوانی سەقز کە لە بەشەکانی خزمەتگوزاری کاریان دەکرد لە کار دەرکران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، تەنیا چەند ڕۆژی ماوە بۆ یەکی مانگی مەی ڕۆژی جیهانی کرێکار، ڕاپۆرتەکان دەربارەی دەرکردنی زیاتر لە ١٥٠ کرێکاری شارەوانی سەقز کە لە بەشەکانی خزمەتگوزاری کاریان دەکرد بڵاوبۆتەوە. ئەم هەنگاوە بە «کردارەکانی فشاری […]
کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە ٩ گوڵانی ١٤٠٣، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە کۆڵبەرێک برینداربوو. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە «میهران بەهرامی» ٢٥ ساڵە و خەڵکی شاری سەقزە.بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، […]
ڕاگەیەندراوی شۆرای هاوکاری ڕێکخراوانی سێنفی فەرهەنگیانی ئێران بەبۆنەی ڕۆژی مامۆستایان بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، شورای هاوکاری ڕێکخراوانی سێنفی فەرهەنگیانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێک بە بۆنەی ڕۆژی مامۆستایان، مامۆستایانی سەرتاسەری وڵاتی بۆ گردبوونەوەی سەراسەری لە ڕۆژی پێنجشەمە، ١٣ گوڵان بانگهێشت کرد.ئەم گردبوونەوەیە لە تاران بەرانبەر ڕێکخراوی بەرنامە و داهات و لە ناوەندی هەرێمەکان […]
چالاکانی کرێکاری شاری بانە، بە دابەشکردنی پۆستەر و نووسینی ڕێکلامی، نزیکبوونەوەی ڕۆژی جیهانی کرێکاریان بەرز ڕاگرت. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە ٩ گوڵانی ١٤٠٣، کۆمەڵێک لە چالاکانی کرێکاری بانە، بە بۆنەی نزیکبوونی یەکی مانگی مەی، ڕۆژی جیهانی کرێکار دەستیان بە دابەشکردنی پۆستەر و نووسین لە ئاستی شاردا کرد، بە تایبەت […]
دیار بەختیاری سەرا و مەتین سیاهی ٢ هاوڵاتی خەڵکی شاری بۆکان و لە دەستبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا، بە زیندانی تەعزیری و ٦٠ زەربە لێدانی قامچی مەحکووم کران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، دیار بەختیاری سەرا و مەتین سیاهی، لەلایەن لقی ١٠١ دادگەی تاوانی ٢ بۆکان بە زیندانی تەعزیری و لێدانی قامچی تەعزیری مەحکووم […]
هەر لە سەرەتای جینۆسایدی ئیسرائیلەوە بە هاوکاری ئەمریکا لە غەززە، هێزە ئاشتیخوازەکان لە ئەمریکا بەرامبەر بەو جینایەتە دەستیاندایە ناڕەزایەتییەکی بەرفراوان. بۆرژوازی ئەمریکا لە پەنای کەڵک وەرگرتن لە پۆلیس، دەسەڵاتی دادوەری و میدیاکانی خەتی فەرمی و بە تۆمەتی دژە یەهوودبوون، هەوڵیدا خەڵک لە دژی هێزە دژە ئیسرائیلییەکان لە غەززە هانبدەن. بەڵام […]
ڕۆژی دڵنیایی مشتومڕە کۆتا جەنگی ئێمە ئینتەرناسیۆناڵە ڕزگاری مرۆڤەکان کرێکاران، خەڵکی ئازادیخواز! ئەمساڵ لە دۆخێکدا پێشوازی لە ڕۆژی جیهانی کرێکار دەکەین کە جیهان لە حکومڕانی سیستمی سەرمایە، شایەتی تاوانێکە کە نموونەکانی لە مێژوودا، ئەگەر نەڵێین بێوێنەیە، کەموێنە بووە. برسێتی ڕەها، سێبەری نەگبەتی خۆی بەسەر ملیۆنان مرۆڤ فراوان کردووە، بە شێوەیەک […]