Sample Page

چەندین کەس لە چالاکانی مەدەنی و مافی ژنانی شاری سنە، وەکو سورەیا خدری، سیمین چایچی و بەهار زەنگی بەند، پاش بانگهێشتیان بۆ ناوەندە ئەمنییەکان بە وەرگرتنی بەڵێننامەی نووسراو، هەڕەشەیان لێکراوە کە بەشداری لە گردبوونەوە و ڕێوڕەسم بە بۆنەی هەشتی مارس ڕۆژی جیهان ژن، خۆ بەدوور بگرن. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی […]

هێزە ئەمنییەکان لەم ڕۆژانەی دواییدا و لەگەڵ نزیکبوونەوەی ڕۆژی جیهانی ژن لە ڕێگەی پێوەندی تەلەفۆنیەوە هەڕەشەیان لە بەشێکی چالاکانی کرێکاری شاری سنە کردووە. هەڕەشەکانی هێزە ئەمنییەکان لە پەیوەست بە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی ژن بووە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە لە ڕێگەی پێوەندیە […]

«پەروین ئەدوایی»، هاوڵاتی شاری مەریوان، بەدانانی بارمتە لە ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی سنە ئازاد کرا. بەپێی راپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پەروین ئەدوایی هاوڵاتی شاری مەریوان بە دانانی بارمتە لە ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی شاری سنە ئازاد کراوە. بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو لە رۆژی بیست و نۆی ڕێبەندانی ئەمساڵ، دوای تەواوکردنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە […]

«ئارەزو جەلیل‌زادە»، مامۆستای قوتابخانەکانی شاری سەردەشت، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە گرتووخانەکانی شاری ورمێ گواسترایەوە. بەپێی راپۆرتی کولبەرنیوز، رۆژی دووشەممە ١٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، «ئارەزو جەلیل‌زادە»، مامۆستای قوتابخانەکانی شاری سەردەشت، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر بۆ لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتووخانە ئەمنیەتییەکانی شاری ورمێ گواستراوەتەوە.بەپێی ئەم راپۆرتە، […]

«مەحمود نادری»، هاوڵاتی شاری سنە پاش بانگهێشتکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەرکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە چواردەی ڕەشەمەی ١٤٠٣، مەحمود نادری، هاوڵاتی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەرکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو پێشتریش بە شێوەی تەلەفۆنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە بانگهێشت کرابوو، کە ناوبراو پاش […]

«سەردار عومەرزادە»، هاوڵاتی شاری سەڵماس و دانیشتووی شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری شنۆوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەردار عومەرزادە، هاوڵاتی تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی گوندی «دەڵەزێ» سەربە ناوچەی شەپیرانی شاری سەڵماس و دانیشتووی گوندی «پۆشاوا» سەربە شاری شنۆ، لەلایەن […]

«محەممەد ڕەمەزانی»، هاوڵاتی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شاری مەهاباد، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، محەممەد ڕەمەزانی، هاوڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد بە دانانی بارمتە لە زیندانی شاری مەهاباد بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. محەممەد ڕەمەزانی، شاخەوانی خەڵکی […]

بەهۆی نەبوونی شوێنی سەلامەتی کار و دۆخی ناجێگیری کارەوە، «دیندار خەلیلی» لە کاتی ئەنجامدانی کاردا لە وڵاتی تورکیە گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی ڕەشەممەی ١٤٠٣، «دیندار خەلیلی» کرێکاری گوندی «کۆزە ڕەش» سەربە شاری سەڵماس، بەهۆی ڕووداوی کارەباوە لە وڵاتی تورکیە گیانی لەدەستدا. کرێکاران لە تورکیە لە بیمە […]

سێیەمین داوای دادگاییکردنەوەی پەرهام پەروەری، لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە پەسەند کرا و دۆسیەی ناوبراو بۆ پێداچوونەوەی دووبارە ڕەوانەی لقی هاوشێوە کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە مازیار تاتایی، پارێزەری پەرهام پەروەری؛ «سێیەمین داوای دادگاییکردنەوەی پەرهام پەروەری لەلایەن لقی مامەڵەکار لە دیوانی باڵای وڵات پەسەند […]

«ناسر ئەحمەدزادە»، هاوڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەم شارە ئازادکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە دوازدەی ڕەشەمەی ١٤٠٣، «ناسر ئەحمەدزادە» هاوڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەن لە زیندانی شاری مەهاباد ئازادکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم هاوڵاتییە پاش کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکەی لە یەکێک لە […]