فەرەیدوون سوڵتانی، هاوڵاتی شاری تیکاب بە دانانی بارمتەی بە شێوەی کاتی لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی سەرماوەزی ١٤٠٣ فەرەیدوون سوڵتانی، هاوڵاتی شاری تیکاب بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتایی پرۆسەی یاسایی لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ئازاد […]
Sample Page
سۆران یوسفی، هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠٣ی هەتاوی، هاوڵاتییەک لە شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا. ناسنامەی ئەم هاوڵاتییە “سۆران یوسفی”، خەڵکی گوندی «سڵامەت»ی سەر بە شاری بۆکان، […]
عیزەتوڵڵا فەرەجوڵڵاهی، هاوڵاتیی خەڵکی شاری سنە، بە دانانی بارمتە تا کۆتایی پرۆسەی یاسایی، بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی ئەم شارە ئازاد کرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠٣، عیزەتوڵڵا فەرەجوڵڵاهی، خەڵکی شاری سنە، بە دانانی بارمتەی سێ میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە گرتووخانەی ناوەندیی […]
وێڕای تێپەڕینی ٩ ڕۆژ لە دەستگیری ئازاد خادم، مامۆستای شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هێشتا زانیارییەک لە شوێنی مانەوەی ناوبراو لەبەردەستدا نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣، ئازاد خادم، مامۆستای شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سەقزەوە دەستگیر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. سەرەڕای تێپەڕ بوونی ٩ […]
هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم لە شاری سەقز، ئەم ٢ هاوڵاتیەیان دەستگیرکردووە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی دووشەمە ١٢ی سەرماوەزی ١٤٠٣ هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم لە شاری سەقز هێرشیان کردە گوندی مۆلاناوا لە شاری سەقز، بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم ٢ هاوڵاتیە بە ناسنامەی حسێن فیروزی، هیوا فەیزە دەستگیرکردووە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم […]
ئیدریس کارساز، هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری شنۆ بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی بۆ زیندانی شنۆ گوازرایەوە. بەگوێرەی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ١١ی سەرماوەزی ١٤٠٣، ئیدریس کارساز، هاوڵاتییەکی تەمەن ٥٥ ساڵ، خەڵکی شاری شنۆ و ئەندامی کۆمەڵەی خێرخوازیی شنۆ، بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکەی بۆ زیندانی ئەم شارە گوازراوەتەوە.لە سەرەتای مانگی ڕەزبەری ئەمساڵدا دادگای شۆڕشی […]
مەجلیسی ڕێژیم ڕۆژی ١٠ی سەرماوەز، پڕۆژەیاسای بەناو “پشتیوانی لە بنەماڵە لە ڕێگەی پەرەپێدان بە فەرهەنگی عیفاف و حیجاب”ی ناسراو بە پڕۆژە یاسای حیجاب، پەسەند کرد و ڕۆژی یەکشەممە ١١ی سەرماوەز بڵاوی کردەوە. ئەم یاسایە ٧٤ مادە و پێنج بڕگە لەخۆ دەگرێت و بەر لە پەسەندکردنی، چەند جار لە نێوان دامودەزگا […]
عەبدوڵڵا قولیزادە و هێمن قولیزادە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری بۆکانەوە دەستگیر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ١٠ی سەرماوەزی ١٤٠٣ عەبدوڵڵا قولیزادە، لەگەڵ کوڕەکەی هێمن قولیزادە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری بۆکانەوە دەستگیر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر هێرشیان کردۆتە […]
ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی مەجلیس لەم دواییانەدا گەڵاڵەیەکی لەژێر ناونیشانی “بەهێزکردنی سیستەمی پەروەردە و بارهێنان” داڕشتووە، کە لەلایەن ٣٤ پارلمانتارەوە واژۆ کراوە و وەزیری پەروەردەش ڕەزایەتی خۆی لەسەر دەربڕیوە. بە وتەی داڕێژەران، ئامانج لەم گەڵاڵەیە بریتییە لە: دابەشکردنی ئیمکانات و سەرچاوەکانی وەزارەتی پەروەردە، پێویستی فرەچەشنکردنی سەرچاوە داراییەکانی پەروەردە و کردنەوەی ڕێگاکانی ئەولاتر […]
ڕۆژی هەینی ٢٩ی نۆڤامبری ٢٠٢٤، بەرامبەر بە ٩ی سەرماوەز، ڕۆژی جیهانی هاوپشتی لەگەڵ خەڵکی فەلەستین بوو. ئەم ڕۆژە ساڵی ١٩٧٧ لە لایەن کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دیاریکرا. ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمساڵ بەم بۆنەیەوە نامەیەکی نووسی. ناوبراو لە نامەکەیدا ڕایگەیاند: بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی هاوپشتی لەگەڵ خەڵکی فەلەستین، ئەمساڵ […]