Sample Page

“حاجی بەرزە” هاووڵاتی خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی گوڵانی ١٤٠٣، حاجی بەرسە دەستبەسەرکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە بەبێ بڕیاری دادگا و لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لە شوێنی کارەکەی لە شاری پیرانشار ڕوویداوە.تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە […]

“ئەیوب ڕەسوڵ زادە” هاووڵاتی خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی گوڵانی ١٤٠٣، هاووڵاتیەک لە شاری پیرانشار دەستبەسەرکرا.ناسنامەی ناوبراو «ئەیوب ڕەسوڵ زادە» چالاکی ژینگە و خەڵکی شاری پیرانشار ڕاگەیەندراوە.بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە بەبێ بڕیاری دادگا و لەلایەن […]

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ ی مانگی گوڵان، هاوکاتە لەگەڵ چواردەهەمین ساڵیادی ئێعدامی جەنایەتکارانەی” فەرزاد کەمانگەر” و هاوبەندیەکانی:” شیرین عەلەم هولی، فەرهاد وەکیلی، عەلی حەیدەریان و مێهدی ئیسلامیان.” ڕۆژی ٢٣ی مانگی گوڵانیش ساڵیادی مانگرتنی گشتیی خەڵکی کوردستانە لە وڵامدانەوە بەم جەنایەتە. ئێعدامی دژی ئینسانی پێنج لاوی تێکۆشەر کە تا ئاخرین ساتەکانی ژیانیان […]

خوێندکاران، یەکێتییە کرێکارییەکان و خەڵکی دژە ئاپارتاید، بە قووڵکردنەوە و پەرەپێدانی بزووتنەوەی “دامەزراندنی کەمپی هاوپشتی لەگەڵ خەڵکی غەززە” وەڵامی وەحشیگەرییەکانی دەسەڵاتدارانی ئەمریکا و پۆلیسی ئەو وڵاتەیان لە دژی خوێندکارانی خەباتکار داوەتەوە. ئێستا ١٥٠ زانکۆ و کۆلێژ دژ بە هاوبەشی بەرپرسانی سیاسی و ئەکادیمی ئەمریکا لەگەڵ پاکتاوکردنی نەتەوەیی فەلەستینییەکان لەلایەن دەوڵەتی […]

کاسبکارێکی کورد بە تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووری بانە کوژرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ سێشەمە ١٨ی گوڵانی ١٤٠٣، کاسبکارێکی کورد بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی بە چەکی کڵاشینکۆف و لە مەودایەکی نزیکەوە، لە سنووری «گڵەسوورە»ی شاری بانە کوژرا. ناسنامەی ئەم کاسبکارە «محەمەد قادری» کوڕی حاجی ساڵح، خێزاندار […]

شەپۆلێکی کە لە دژی دەرکردنی حوکمی لەسێدارەدانی تۆماج ساڵحی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات کەوتەڕێ، نموونەیەکی ئومێدبەخشە کە نیشانیدا کۆمەڵانی خەڵکی خەباتکار لەم ساتە هەستیارانەدا، ئەو زیندانییە سیاسییە بەندکراوانەی کە بۆسەی مەرگ چاوەڕوانیان دەکات، بە تەنیا ناهێڵنەوە. بەڵام واقیعییەت ئەوەیە کە بۆ ڕێگریکردن لە دەستدرێژییەکانی ڕژیم بۆسەر گیان و ژیانی […]

سەلام سوڵتانی و محەمەد مورادی دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی دووشەمە ١٧ی گوڵانی ١٤٠٣، «سەلام سوڵتانی» هاووڵاتی خەڵکی گوندی «خورەنج» و «محەمەد مورادی» خەڵکی گوندی «بیکۆس»ی سەربە شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ […]

کرێکاران، خەڵکی ئازادیخواز! ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی گوڵان عوسمان ئیسماعیلی چالاکی کرێکاری لە زیندانی سنە بۆ زیندانی ناوەندی سەقز گەڕێنرایەوە، هێشتا هۆکاری گواستنەوەی ناوبراو بۆ کومیتەی بەرگری و بنەماڵەی ناوبراو نادیارە.گەڕاندنەوەی عوسمان ئیسماعیلی بۆ زیندانی سەقز لە کاتێکدا ئەنجامدراوە کە ناوبراو لە ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ بە مەبەستی ئەنجامدانی پرۆسەی چارەسەر […]

موبین شێخە پوور، لاوێکی تەمەن ١٦ ساڵ خەڵکی شاری مەهاباد، پاش بانگهێشتکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ دەستبەسەرکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەمە ١٢ی گوڵانی ١٤٠٣، لاوێک لە ورمێ دەستبەسەرکرا. ناسنامەی ناوبراو موبین شێخە پوور تەمەن ١٦ ساڵ، کوڕی ڕەسوڵ خەڵکی گوندی قومقەلعە سەربە شاری مەهاباد ڕاگەیەندراوە.بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو پاش […]

سومەییە قادری و حوسەین بایەزیدی، هاووڵاتیانی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەرکران و بۆ شوێنی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی دووشەمە ١٧ی گوڵانی ١٤٠٣، ٢ هاووڵاتی لە پیرانشار دەستبەسەرکران. ناسنامەیان سومەییە قادری، کچی تاهیر، خوشکی موحسین قادری زیندانیکراو لە زیندانی نەغەدە، خەڵکی گوندی گزگسک سەربە شاری پیرانشار و حسێن […]