ڕۆژی پێنجی ژوئێن، بەرانبەر بە ١٥ی مانگی جۆزەردان، ڕۆژی جیهانیی ژینگەیە. کۆبونەوەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٧٢ ئەم ڕۆژەی وەک “ڕۆژی جیهانی ژینگە” ڕاگه‌یاند. ئامانج لە ناونانی ئەم ڕۆژە، بردنەسەری وشیاری خەڵک بۆ پاراستنی ژینگە و هاندانی دەوڵەتەکان بۆ گرتنەبەری ڕێکارێک بۆ بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ وێران کرانی […]

بێهزاد کەریمی، وەستای ئیزوگام، لە کاتی ئەنجامدانی کاردا بەهۆی سووتانی زۆر گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەمە چواردەی جۆزەردانی ١٤٠٤، بەهۆی ڕووداوێکی دڵتەزێنی دیکە لە شوێنەکانی نائەمنییەتی کاردا، بێهزاد کەریمی، وەستای ئیزوگام، لەکاتی کارکردندا بەهۆی سووتانی زۆر گیانی لەدەستدا. ئەم ڕووداوە لە پرۆژەیەکی بیناسازی شاری کامێران ڕوویداوە، جارێکی دیکە […]

فەرهاد کەدخوداقادری، هاووڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لەم شارە دەستبەسەرکرا و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، فەرهاد کەدخوداقادری، هاووڵاتی دانیشتووی گوندی سەرچنار لە شاری مەهاباد، ڕۆژی شەمە دەی جۆزەردانی ١٤٠٤، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران دەستبەسەرکرا و تا ئێستا شوێنی مانەوە و دۆخی ناوبراو نادیارە. بەپێی […]

مەجید دەریایی، زیندانیی سیاسی پێشوو و خەڵکی شاری شنۆ، لەلایەن دادگای ئەم شارە بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری سزادرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، مەجید (نەجمەدین) دەریایی، چالاکیی سیاسی و زیندانیی سیاسی پێشوو و خەڵکی شاری شنۆ، بە تۆمەتی «چالاکیی بانگەشەیی بۆ بەرژەوەندی کۆمەڵەکانی دژبەری ڕژیم» لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای دووی ئەم شارە […]

وەزارەتی تەندروستی و ڕێکخراوی نیزام پەرستاریی چەند ڕۆژ لەمەوبەر ڕایانگەیاند کە کۆچی پەرستاران وەستاوە. محەممەد شەریفی موقەدەم، سکرتێری گشتی خانەی پەرستار، ئەم ئیدیعایەی بە چەواشەکاری ناوی برد و وتی ئەوان دەیانەوێت وا نیشان بدەن کە وەک ئەوەی کێشەکانی پەرستاران چارەسەر بووبێ و چیتر بیر لە کۆچکردن ناکەنەوە، بەڵام وانییە. سکرتێری […]

یاسر شەریفیان و ئومید ئیبراهیمی، بە پێدانی بارمتەی ملیاردێک تمەن بۆ هەر یەکێکیان، بەشێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازادکران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەمە دوازدەی جۆزەردانی ١٤٠٤، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوەکانی یاسر شەریفیان و ئومید ئیبراهیمی، بە پێدانی بارمتەی ملیاردێک تمەن بۆ هەر یەکێکیان، بە شێوەی […]

مەهسا زارەعی، چالاکیی مەدەنی و فەرهەنگی خەڵکی شاری کرماشان پاش هەفتەیەک لە دەستبەسەرکران بە پێدانی کەفالەت ئازادکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە یازدەی جۆزەردانی ١٤٠٤، مەهسا زارەعی، چالاکی مەدەنی و فەرهەنگی خەڵکی شاری کرماشان، پاش هەفتەیەک لە دەستبەسەرکران بە پێدانی کەفالەت، بە شێوەی کاتی و تا کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکەی ئازادکرا. مەهسا […]

محەمەدڕەزا مورادی، سەڵاحەدین حاجی میرزایی، بێهزاد قەوامی، سەیدغەیاس نەعمەتی، ڕەزا تەهماسبی، شەهریار نادری، ئارام ئیبراهیمی، سادق کەنعانی، مەجید کەریمی، موختار ئەسەدی، فاتمە زەندکەریمی، نەسرین کەریمی، فەیسەڵ نووری، ڕزگار حەیدەری و کوروش عیزەتی ئەمینی چالاکانیی سنفی مامۆستایان بۆ دادگای شاری سنە بانگهێشتکران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پازدە چالاکیی سنفی مامۆستایانی پارێزگای کوردستان […]

بە تێپەڕینی نۆ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی سامان کەریمی و هاوژینەکەی فەرزانە ڕەشیدی، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لە شاری بانە تا ئێستا شوێنی مانەوە و دۆخی هەردووکیان نادیارە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سامان کەریمی و هاوژینەکەی فەرزانە ڕەشیدی، هێشتا دەستبەسەرن. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم هاووڵاتییانە ڕۆژی یەکشەمە چواری جۆزەردان، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لە […]

ڕۆژی ١٢ی جۆزه‌ردانی ساڵی ١٣٦٢ی هه‌تاوی، كوردستانی شۆڕشگێڕ شایه‌دی یه‌كێكی دیكه‌ له‌ جه‌نایا‌تی بێ ئه‌ژماری كۆماری  ئیسلامی بوو. ۴۲ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ وه‌ها ڕۆژێكدا ۵٩ كه‌س له‌ خه‌باتكاران و لاوانی شاری «مهاباد» به‌ده‌ستی جه‌لادانی ڕژیمی ئیسلامی گولـله‌باران كران و له‌ گۆڕه‌ بێ‌ناو و نیشانه‌كاندا به‌خاک سپێردران. ۴۲ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ رۆژی […]