بەهۆی نەبوونی ئەمنییەتی کار و دۆخی ناجێگیری کار، کرێکارێک لە شاری مەهاباد بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە داربەست گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەمە پێنجی جۆزەردانی ١٤٠٤، کرێکارێک لە گوندی “قوم قەڵا” لە شاری مەهاباد بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە داربەست گیانی لەدەستدا. ناسنامەی ناوبراو ئیبراهیم ڕەسوڵ زادە، تەمەن ٢٤ ساڵ […]

مێهران فەتاحی، کۆڵبەری گەنجی خەڵکی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە سەختی برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەمە حەوتی جۆزەردانی ١٤٠٤، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە ئاڕاستەی کۆڵبەران تەقەیان کردووە و بەهۆیەوە کۆڵبەرێکی گەنج بە سەختی برینداربووە. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە […]

کارۆ عەلیداد، لە چالاکانیی مەدەنی و ژینگەپارێزی شاری مەریوان لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامی شاری مەریوان بە هەژدە مانگ زیندانیی تەعزیری سزادرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، کارۆ عەلیداد، چالاکیی مەدەنی و ژینگەپارێزی تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی شاری مەریوان، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامی ئەم شارە بە تۆمەتی “بانگەشە دژی ڕژیم” بە هەژدە […]

ئومید ئیبراهیمی، هاووڵاتی دەستبەسەرکراوی شاری شنۆ، بە کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکەی لە گرتووخانەیەکی ئەمنی شاری ورمێ بۆ زیندانی شاری شنۆ گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەمە حەوتی جۆزەردانی ١٤٠٤، ئومید ئیبراهیمی، پاش کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکەی لە گرتووخانەیەکی ئەمنی شاری ورمێ بۆ زیندانی شاری ورمێ گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەریدا، لە […]

ژیان میری، چالاکیی ژینگەپارێزی شاری سنە، بە ساڵێک زیندانیی دواخراو و پەنجا ملیۆن تمەن سزای نەقدی سزادرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ژیان (موکرات) میری، چالاکیی ژینگەپارێز و خەڵکی گوندی «تەنگیسەر» لە شاری سنە، لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەم شارە بە ساڵێک زیندانیی دواخراو و پێدانی پەنجا ملیۆن تمەن سزای نەقدی […]

سێ هاووڵاتی شاری ورمێ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی دووشەمە پێنجی جۆزەردانی ١٤٠٤، ڕەعنا خوران و ڕۆژان خوران، دوو خوشکی شاری ورمێ، لەگەڵ خاڵی ئەوان جەلال فەروخی، دانیشتووی ناوچەی «زیوە مەرگوڕ»، بەهۆی هێرشی شەوانەی هێزە ئەمنییەکان بۆ ماڵەکەیان دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی […]

سدیق محەمەدی، شۆفێری بارهەڵگری شاری سنە، بەهۆی پشتیوانی لە مانگرتنی سەرتاسەری شۆفێران لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەرکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەمە شەشی جۆزەردانی ١٤٠٤، سدیق محەمەدی، شۆفێری بارهەڵگری گواستنەوە و خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شەقامێکی ئەم شارە دەستبەسەرکرا. شایانی باسە هۆکاری دەستبەسەریی ناوبراو، ڕاگەیاندنی پشتیوانی و […]

ڕەهەندەکانی گیرۆدەبوون بە ماددە هۆشبەرەکان لە ئێران بەردەوام ڕوو لەزیادبوونە. کۆماری ئیسلامی لەو ڕووەوە کە کۆمەڵگای تووشی گەلێک بەڵا ونەهامەتی کردووە، ڕێگە نادات ئامارە ڕاستەقینەکانی ئەم دیاردەیە بڵاوبکرێتەوە. بەپێی ئامارە بڵاوکراوەکانی دەوڵەت لە مانگی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٣دا چوار ملیۆن و چوارسەد هەزار کەس گیرۆدەبوو بە ماددە هۆشبەرەکان لە ئێران بوونی […]

ئارش ڕەسوڵی، کرێکاریی ئارماتۆربەند لە پرۆژەیەکی بیناسازی لە شاری کرماشان، بەهۆی نەبوونی ئەمنییەتی کار گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پاشنیوەڕۆی سێشەمە شەشی جۆزەردانی ١٤٠٤، ئارش ڕەسوڵی، کرێکاریی ئارماتۆربەند لە پرۆژەیەکی بیناسازی لە شاری کرماشان، لە کاتی ئەنجامدانی کاردا تووشی ڕووداوێکی دڵتەزێن بووە و گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو، ئەم ڕووداوە […]

کورش مورادی و ڕزگار وەتەندۆست، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە بەرزاییەکانی سنووری تەتە کوژران و برینداربوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەیانی ڕۆژی سێشەمە شەشی جۆزەردانی ١٤٠٤، دوو کۆڵبەری گەنج لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری تەتە کوژران و برینداربوون. ناسنامەی کۆڵبەرە کوژراوەکە «کورش مورادی» لە ملی دا بە تەقەی […]