سەعید ڕاستی جێگری پۆلیسی زانیاری تاران، باسی دابەزینی تەمەنی ئەو کەسانەی کرد کە لە ئێران تووشی کردەی تاوانکاری دەبن. بە وتەی ناوبراو لاوان و هەرزەکاران زیاتر لە جاران پەنا دەبەنەبەر کردەوەی تاوانکارانەی وەک دزی چەکداری، ڕێگری و شەڕ و توندوتیژی. بە وتەی ئەو، گەنجان و تەنانەت هەرزەکارانیش زیاتر لە جاران […]
کوردستان
هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم بەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی سنووری «دوپلۆرە» لە شاری مەریوان کۆمەڵێک لە کۆڵبەرانیان بە تەقەکردن کردە ئامانج و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک گیانی لەدەستداوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەیانی ئەمڕۆ شەمە ٢٠ی گوڵانی ١٤٠٤، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی ئیسلامی ئێران بەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی سنووری «دوپلۆرە» لە شاری مەریوان کۆمەڵێک لە کۆڵبەرانیان […]
سامرەند وجودی، هاووڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و جلە کوردییەکانی کاوە سالک و لوقمان سالک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستی بەسەرداگیراوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی هەینی نۆزدەی گوڵانی ١٤٠٤، سامرەند وجودی، هاووڵاتی تەمەن ٣٩ ساڵ و خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و […]
مەنسوور ڕەحیمی، چالاکوانی کۆمەڵایەتی و وێنەگر، لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعات هەڕەشە و لە ڕێگەی تەلەفون بانگهێشت کراوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی هەینی نۆزدەی گوڵانی ١٤٠٤، مەنسوور ڕەحیمی، چالاکوانی کۆمەڵایەتی و وێنەگر و خەڵکی شاری مەهاباد، لە ڕێگەی تەلەفون لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعات هەڕەشە و بۆ ئامادەبوون لەم ناوەندە ئەمنییە بانگهێشت کراوە. ئەم […]
واحد سەیدە، لە چالاکانی ناوداری کرێکاری و لە ئەندامانی پێشووی کۆمیتەی هەماهەنگی بۆ هاوکاری لە دروستکردنی ڕێکخراوە کرێکارییەکان، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بەهۆی گردبوونەوەی ناڕەزایەتی جووتیارانی زیان پێگەیشتووی شاری مەهاباد لەڕێگەی تەلەفون هەڕەشەی لێکراوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز لە ڕۆژانی ڕابردوودا، واحد سەیدە، لە چالاکانی خۆشناوی شاری مەهاباد و لە ئەندامانی پێشووی […]
ئومید فەرجی، هاووڵاتی خەڵکی گوندی “نەی” لە شاری مەریوان، پاش بانگهێشتکرانی دەستبەسەر و بۆ جێبەجێکردنی حوکمی چوار ساڵ زیندانیکردن بۆ زیندانی شاری مەریوان گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئومید فەرجی، هاووڵاتی تەمەن ٤١ ساڵ خەڵکی گوندی “نەی” لە شاری مەریوان، پاش بانگهێشتی بۆ دادگا، دەستبەسەر و بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمی چوار […]
عەلی دانشی، هاووڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەمە نۆزدەی گوڵانی ١٤٠٤، عەلی دانشی، هاووڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەری ئەم هاووڵاتییە بەبێ بڕیاری دادوەر ئەنجامدراوە. […]
ئومید عەبدولی، هاووڵاتی خەڵکی شاری نەغەدە بەهۆی ڕووداوی کارەبا لە کاتی کارکردندا گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەمە حەڤدەی گوڵانی ١٤٠٤، کرێکارێکی خەڵکی شاری نەغەدە بەهۆی ڕووداوی شوێنی کار گیانی لەدەستداوە. ناسنامەی ئەم کرێکارە “ئومید عەبدولی” خەڵکی شاری نەغەدە بۆ کۆڵبەرنیوز ڕاگەیەندراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئومید عەبدولی، وەستاکاری […]
ئەمڕۆ هەینی ١٩ی مانگی گوڵان، هاوکاتە لەگەڵ پازدەیەمین ساڵیادی ئێعدامی جەنایەتکارانەی “فەرزاد کەمانگەر” و هاوبەندیەکانی: “شیرین عەلەم هولی، فەرهاد وەکیلی، عەلی حەیدەریان و مێهدی ئیسلامیان.” ڕۆژی بیست و سێهەمی مانگی گوڵانیش ساڵیادی مانگرتنی گشتیی خەڵکی کوردستانە لە وڵامدانەوە بەم جەنایەتە. ئێعدامی دژی ئینسانی پێنج لاوی تێکۆشەر کە تا ئاخرین ساتەکانی […]
ئەمجەد گەریاخیز، چالاکوانی کرێکاری بەناوبانگ و لە دژبەرانی لەسێدارەدان، جارێکی دیکە بۆ دادگای شۆڕشی شاری سنە بانگهێشتکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز و بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمی بە دەستی ئەم چالاکە کرێکارییە گەیشتووە، ناوبراو دەبێت لە ٢٣ی گوڵانی ١٤٠٤، بۆ وەڵامدانەوە بە تۆمەتەکانی دژی لەم دادگایە بانگهێشت کراوە. ئەم بانگهێشتکردنە لەکاتێکدا ئەنجامدراوە کە […]