مانگرتنی فراوانی کرێکارانی کورەپەزخانەکانی ناوچەی ساروقامیش لە شاری بۆکان بەهۆی زیادنەکردنی مووچەکانیان و دۆخی سەختی کار تا ئێستا بەردەوامە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ١٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، کرێکارانی ٩٠ کارگەی خشت دروستکردن لە ناوچەی ساروقامیش لە نێوان ١٠ بۆ ١٥ کیلۆمەتری ڕێگای میاندواو – بۆکان، بەهۆی زیادنەکردنی مووچەکانیان لەگەڵ ڕێژەی هەڵاوسان […]

فەرماندەی گشتی هێزی ئینتزامی و وەزیری پەروەردەی کۆماری ئیسلامی، ڕێککەوتنامەیەکیان واژۆ کرد کە بەپێی ئەو، پۆلیس دەتوانێت بە فەرمی بچێتە ناو خوێندنگاکان. بەپێی ئەم ڕێککەوتنامەیە، هێزە ئینتزامییەکان لە بواری پەروەردەدا کۆمەڵێک دەسەڵاتیان پێدراوە و دەتوانن بە زۆر حیجاب بەسەر خوێندکارانی خوێندنگاکاندا بسەپێنن. ڕاگەیاندنەکانی ئێران ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی خاکەلێوە ڕایانگەیاند کە […]

عیسا ئیبراهیم زادە، زیندانی سیاسی، بە ڕاگرتنی جێبەجێکردنی حوکمی زیندانییەکەی بۆ ماوەی دوو هەفتە لە زیندانی شاری نەغەدە مەرەخەسی پێدرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە هێرانا، یەکی گوڵانی ١٤٠٤، عیسا ئیبراهیم زادە، بۆ ماوەی دوو هەفتە و لە زیندانی شاری نەغەدە مەرەخەسی پێدرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، عیسا ئیبراهیم زادە، […]

“فەرهاد پلە”، هاووڵاتی خەڵکی شاری پیرانشار بە دانانی بارمتەی دە ملیارد تمەن لە زیندانی شاری نەغەدە ئازادکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٣ی گوڵانی ١٤٠٤، فەرهاد پلە، هاووڵاتی خەڵکی شاری پیرانشار بە دانانی بارمتەی دوو ملیارد تمەن، بە شێوەیەکی کاتی و تا تەواوبوونی پرۆسەی دادگاییەکەی لە زیندانی شاری نەغەدە ئازادکرا. […]

هادی ئەحمەدی ئازەر، زیندانیی سیاسی و خەڵکی شاری مەهاباد، پاش تێپەڕاندنی ٤٥ ڕۆژ حوکمی زیندانیکردن لە زیندانی ناوەندی شاری مەهاباد ئازادکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، هادی ئەحمەدی ئازەر، زیندانی سیاسی تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی شاری مەهاباد، ڕۆژی یەکشەمە ٣١ خاکەلێوەی ١٤٠٤، پاش تێپەڕاندنی ٤٥ ڕۆژ زیندانیکردن، لە زیندانی ناوەندی شاری […]

ئیحسان هەمزەزادە، خوێندکارێکی تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی شاری بۆکان، بەهۆی بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە ٢١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، ئیحسان هەمزە زادە، خوێندکارێکی تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی گوندی «قالوی»، دانیشتووی ناوچەی میراوا لە شاری بۆکان، لەلایەن […]

حەمید حسێن نەژاد حەیدەرانلو، لە زیندانی شاری ورمێ بە شێوەی نهێنییانە لە زیندانی ناوەندی شاری ورمێ لەسێدارەدرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز و بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ و میدیا فەرمییەکانی ڕژیمی تاوانباری ئیسلامی، سزای لەسێدارەدانی حەمید حسێن نەژاد حەیدەرانلو، زیندانیی سیاسی کورد، ئێوارەی دووشەمە ٢١ی ئەپریلی ٢٠٢٥ «یەکی گوڵانی ١٤٠٤» بە […]

ئەحمەد حەسەنزادە، باوکی موحەممەد حەسەنزادە لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژینا، پاش تێپەڕاندنی ماوەی سزاکەی لە زیندانی شاری بۆکان ئازادکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەمە یەکی گوڵانی ١٤٠٤، ئەحمەد حەسەنزادە، باوکی موحەممەد حەسەنزادە و یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازانه بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا، پاش تەواوبوونی ماوەی سزاکەی لە زیندانی شاری بۆکان ئازادکرا. ئەحمەد […]

سەرەڕای تێپەڕینی ٨ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی مەهدی ئەسەدی، هاوڵاتی شاری سنە و دانیشتووی شاری تاران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری تاران، تا ئێستا لە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەک بەردەست نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەمە ٢٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، مەهدی ئەسەدی، هاوڵاتی شاری سنە و دانیشتووی شاری تاران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری تاران […]

محەمەد خەزری و زاهیر مەحموودیان، ٢ هاوڵاتی شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەمە ٣١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، محەمەد خەزری و زاهیر مەحموودیان، ٢ هاوڵاتی گوندی «شاوانە» سەربە شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار […]