“مێهدی شەریفی” بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووریی هەنگەژاڵ-بانە تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کرد، کە لە ئەنجامدا کۆلبەرێک برینداربوو. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بریندارە “مێهدی شەریفی”، تەمەن ٢٣ ساڵ […]
ئیلام
هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنوری نەوسود بۆسە و تەقەیان لە کۆڵبەران کرد. هەینی ٢٥ ڕەشەمەی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنوری نەوسود بۆسە و تەقەیان لە کۆڵبەران کرد و بەشێکیان برینداربوون. زیاتر لە ٧ کاژێر کۆڵبەران لە بەرزایی سنور لە بۆسەی هێزەکانی هەنگی مەرزی بوون. تا ئێستا لە ژمارە و […]
سێ کۆڵبەر بەهۆی کەمین و ڕاوەدوونانیان لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە لە سنووری نەوسوود بریندار بوون. بەپێی زانیارییەکانی کۆڵبەرنیوز، شەوانی ٢٢ و ٢٣ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، سێ کۆڵبەر بەدوای کەوتنەوە کەمین و ڕاوەدوونانیان لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە لە سنووری نەوسوود، قاچیان بە سەختی بریندار بوو. ناسنامەی ئەم سێ کۆڵبەرە، «حەسەن ڕاستگۆ» تەمەن […]
ئێوارەێی ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ڕەشەممە، چین و توێژە جۆراوجۆرەکانی خەڵک و بەتایبەتی لاوانی کچ و کوڕ بە کردنەوەی ئاگر و سەما و هەڵپەڕکێ و بازدان بەسەر ئاگرەکەدا، کۆتا چوارشەممەی ساڵی ١٠٤٢یان کرد بە مەیدانی نەبرددێکی سیاسی تر، مەیدانی خەباتگێرانی درێژەپێدەری شۆڕشی ژینا لە دژی کۆماری ئیسلامی. نەبەردی ئەمساڵ لەبەر چاوی […]
یەکێک لە کۆڵبەرانی ڕوداووی هاتوچۆکەی ئێوارەی شەممەی ڕابردوو، لە نەخۆشخانەی سنە گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، چوارشەممە ٢٣ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، «سەیوان باتر» خەڵکی گوندی “گاگل”ی شاری مەریوان، یەکێک لە سەرنشینانی ئۆتۆمبێلی کۆڵبەران کە ئێوارەی شەممەی ڕابردوو بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم تووشی ڕووداووی هاتووچۆ ببوو، بەهۆی سەختی برینەکەی لە […]
دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووریی هەنگەژاڵی بانە برینداربوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی دووشەممە ٢١ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کرد و لە ئەنجامدا دوو کۆڵبەر برینداربوون. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرانە «سەید ئەنوەر […]
سێ ڕۆژ بەر لە ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن، ئاخوندێکی ئاتەش بە ئیختیار کە گۆیا مامۆستای حەوزەی عیلمییەی قومە، لە دەرمانگایەکی ئەو شارە لە کاتێکدا دایکێک لە ژووری چاوەڕوانی شیری بە کۆرپەکەی دەدا، بەمەبەستی بەدەستهێنانی بەڵگە، بە موبایلەکەی فیلمی لێگرت. دایکەکە هەرکە ئاگادار بوو، بەخێرایی پێش بەو ئاخووندە دەستدرێژیکارە دەگرێت […]
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین ویدیۆی بەڕێوەچوونی ئاهەنگەکانی نەورۆز لە چەند ناوچەیەکی کوردستان لە تەلەویزیۆنی کۆمەڵە و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراونەتەوە. ڕاپۆرتەکان لە ناوچەکانی باشووری کوردستانەوە ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەمساڵ خەڵک بەهۆی هاوکات بوونی نەورۆز لەگەڵ مانگی ڕەمەزان، لە ئاستێکی بەرینتردا بە پێشوازی نەورۆز و ساڵی نوێوە چوون. لەم […]
«بەناوی ژن ژیان ئازادی» ئەمساڵ لە کاتێکدا ٨ی مارس بەرز ڕادەگرین کە بەشی زۆرینەی کۆمەڵگە لە تێڕوانینی نەریتی بۆ ژن لە بەستێنە کلتووری، یاسایی و سیاسییەکان تێپەڕیوە و بوونیی ژن دوور لە ڕوانگەی ڕەگەزی لە ڕەهەندە جیاوازە کۆمەڵایەتییەکانەوە بووەتە پرسێکی ئاسایی و پەسەندکراو لەسەر بنەمای یەکسانی مافی ژن و پیاو. […]
دوو کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی پاوە و مەریوان بەهۆی تەقینەوەی مین لە هێڵی سنووری نەوسوود کەمئەندام و برینداربوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، دوو کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی پاوە و مەریوان بەهۆی تەقینەوەی مین لە هێڵی سنووری نەوسوود بە سەختی برینداربوون. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، “محەمەد میرانی” خەڵکی گوندی […]