پاش تێپەڕبوونی ٦ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی بنەماڵەیەکی یارسانی لە شاری کەرەند سرر بە شاری داڵاهۆ، بە ناوەکانی «سەید فەرشاد شەفیعی»، «سەیدە غەزل شەفیعی»، «ئیلهام مێهرابی» هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووس و شوێنی زیندانیکرانیان لەبەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی هەینی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، نزیک کاتژمێر ٣ی سەرلەبەیانی، هێزەکانی ڕژیم بە هێرشکردنە سەر ماڵی سەید فەرشاد شەفیعی ٤٥ ساڵ باوکی بنەماڵەکە، سەیدە غەزل شەفیعی ٢٣ ساڵ کچی بنەماڵەکە و ئیلهام مێهرابی دایکی بنەماڵەکە لە شاری کەرەند، بەبێ بڕیاری دادوەر هەرسێ ئەندامی بنەماڵەکە دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.
بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان، ئەم بنەماڵەیە دوای بەشداریکردنیان لە ناڕەزایەتییە جەماوەریەکان لە کەرەند لە داڵاهۆ دەستبەسەرکران و هێشتا کەسوکاریان هیچ جۆرە پێوەندی و یان زانیارییەکیان لەبارەی بارودۆخیانەوە بەدەست نەهێناوە.
شایانی باسە کە، سەیدە غەزەل شەفیعی، لەدایکبووی ٢٨ی بەفرانباری ١٣٨١، موزیک ژەن و مامۆستای سازی تەنبورە.
تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، ناوەندەکانی ئەمنی و بەرپرسانی دادوەری لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی زیندانکرانی ئەم بنەماڵەیە هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە.

