سەرەڕای تێپەڕینی ٦ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی هێمن محەممەدی، شاخەوانی شاری سنە، هێشتا لە چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە. ناڕوونیی چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە نیگەرانی بنەماڵەکەی زیاتر کردووە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ١٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ هێمن محەممەدی، شاخەوانی ٤٠ ساڵانی خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستگیر […]

لە ١ هەفتەی ڕابردوودا ١٥ کەس لە چالاکانی کرێکاری، ژینگەیی و چالاکانی پیشەیی مامۆستایان لە شارەکانی سنە و کامێران لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بانگهێشت کراون و لێپرسینەوە و هەڕەشەیان لێکراوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ڕۆژانی ڕابردوودا ٢ کەس لە چالاکانی کرێکاری و ژینگەیی شاری کامێران لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کامێرانەوە بانگهێشت کراون […]

سیاوەش سوڵتانی، کوڕی کوبرا شێخە لە گیانبەختکردوانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پێشبەیانی سێشەممە ١٣ی خەرمانانی ١٤٠٣، سیاوەش سوڵتانی هاووڵاتی خەڵکی شاری مهاباد و کوڕی کوبرا شێخە لە گیانبەختکردوانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی مهاباد دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی […]

ڕامیار ئەبوبەکری، لاوی ١٦ ساڵ تەمەنی خەڵکی مهاباد و برای زانیار ئەبوبەکری لە گیانبەختکردوانی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکانی ١٤٠١، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی مهاباد دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پێشبەیانی سێشەمە ١٣ی خەرمانانی ١٤٠٣، ڕامیار ئەبوبەکری، لاوی ١٦ ساڵ تەمەنی خەڵکی مهاباد و برای زانیار ئەبوبەکری لە گیانبەختکردوانی ناڕەزایەتیە […]

بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم بەرەو کۆڵبەران لە هێڵی سنووری بانە، کۆڵبەرێک بە سەختی برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمەمە ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە هێڵی سنووری “سەرتەزێن”ی بانە، لە مەودایەکی نزیکەوە تەقەیان لە کۆڵبەران کرد کە بەهۆیەوە کۆڵبەرێک بە ناسنامەی “مەحمود” تەمەن ٥٠ ساڵ، بە […]

پاش ڕێوڕەسمی بە خاکسپاردنی گیانبەختکردوو “ئیسماعیل کەریمی” لانیکەم ١٠ چالاکی ژینگە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری کامێرانەوە دەستبەسەرکران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە شاری کامێران، پاش ڕێوڕەسمی بە خاکسپاردنی چالاکی ژینگەیی گیانبەختکردوو “ئیسماعیل کەریمی” لانیکەم ١٠ چالاکی ژینگەییان دەستبەسەرکرد کە ناسنامەی شەش کەس لەوانە […]

“ئومید ئەحمەدی” هاووڵاتی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکان لە شاری ورمێ گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەمە ١٩ی پووشپەڕی ١٤٠٣، “ئومید ئەحمەدی” هاووڵاتی شاری پیرانشار پاش بانگهێشتکرانی بۆ دادگای پیرانشار دەستبەسەر و بۆ لێکۆڵینەوە بۆ یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکان لە شاری ورمێ گواسترایەوە. […]

ئاماری شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤ی زایینی کۆڵبەرنیوز لە کاتێکدا بڵاو دەبێتەوە کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران خولی دووهەمی ١٤یەمین گاڵتەجاڕی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری بەڕێوەدەبات. دوای کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەری ئیبراهیم ڕەیسی، سەرۆک کۆماری جەنایەتکاری ڕژیم و تیمی یاوەری لە ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی گوڵانی ١٤٠٣، ڕژیم خەریکی بەڕێوەبردنی بە خەیاڵی خۆی هەڵبژاردنێکی […]

لەگەڵ نزیکبوونەوە لە کاتی بەڕێوەچوونی شانۆی هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆککۆماریی، ئاستی هەڕەشە و بانگهێشتکردن و دەستگیرکردنی هاووڵاتیانی ئاسایی و چالاکانی کۆمەڵایەتی و فشار لەسەر زیندانیانی سیاسی، بەشێوەیەکی بەرچاو پەرەی سەندووە. لە هەمان کاتدا بەمەبەستی پێکهێنانی فەزای ترس و خۆف لە کۆمەڵگادا، هەر ڕۆژەو ژمارەیەک لە مەحکووم کراوانی دادگا ئاساییەکان، لەسێدارە دەدرێن. […]

سووسەن حەسەن زادە، چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی خەڵکی شاری بۆکان بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠٣، سووسەن حەسەن زادە، چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی خەڵکی شاری بۆکان بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەن و بەشێوەی […]