هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق (حرس الحدود) هەوڵی دەستبەسەرکردن، لێدان و ئازار و بریندارکردنی کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەردەشتیان دا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی دووشەممە ٢١ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە کۆڵبەرێکیان دەستبەسەر و ئازار و ئەشکەنجە داوە.ناسنامەی کۆڵبەرەکە «زانیار ئیسماعیل پور»، ٣٠ ساڵ تەمەن و […]
سەقز
٢ کۆڵبەر بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق (حرس الحدود) برینداربوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی دووشەممە ٢١ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کرد، کە لە ئەنجامدا دوو کۆڵبەر برینداربوون.ناسنامەی یەکێک لە کۆڵبەرە بریندارەکان «هادی» خەڵکی سەلاس باوەجانییە. ناسنامەی دووەمین کۆڵبەری بریندار تا کاتی […]
دانا لەنج ئاوایی ، چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری مەریوان ، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا کۆتا دادگایی لە بەندیخانە ئازادبوو. بەپێی زانیاریەکانی کۆڵبەرنیوز، سێشەمە ٢٢ ڕەشەمەی ١٤٠٢، دانا لەنج ئاوایی چالاکی مەدەنی خەڵکی مەریوان ، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ،تا کۆتای دادگایی لە بەندیخانە […]
سێ ڕۆژ بەر لە ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن، ئاخوندێکی ئاتەش بە ئیختیار کە گۆیا مامۆستای حەوزەی عیلمییەی قومە، لە دەرمانگایەکی ئەو شارە لە کاتێکدا دایکێک لە ژووری چاوەڕوانی شیری بە کۆرپەکەی دەدا، بەمەبەستی بەدەستهێنانی بەڵگە، بە موبایلەکەی فیلمی لێگرت. دایکەکە هەرکە ئاگادار بوو، بەخێرایی پێش بەو ئاخووندە دەستدرێژیکارە دەگرێت […]
لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژێم لە کۆڵبەران، لانیکەم ٥ کۆڵبەر بریندار بوون. بەپێی زانیارییەکانی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی دووشەممە ٢١ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم، لانیکەم ٥ کۆڵبەر بریندار بوون کە ناسنامەی ٤ لەو کۆڵبەرانە بە ناوی «مەسعود مەنسوری»، «ئومێد مورادی»، «هادی» و «محمد» بۆ […]
کۆڵبەرێک بە ئەشکەنجە و تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری بانە بریندار بوو. بەپێی زانیارییەکانی کۆڵبەرنیوز، هەینی ١٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، کۆڵبەرەکە بە ناوی «هیوا ڕەحیمپەنا» لە سنووری هەنگەژاڵی بانە لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە دەستگیر کرا و دوای ئەشکەنجە و ئازاری زۆر، لە نزیکەوە تەقەیان لێکرد، بەهۆیەوە قاچی بە سەختی بریندار […]
کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان بە «بەرد» لە لایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە لە سنووری نەوسوود بریندار بوو. بەپێی زانیارییەکانی کۆڵبەرنیوز، یەکشەممە ٢٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان بە «بەرد» لە لایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە لە سنووری نەوسوود قاچی چەپی بریندار بوو. بەپێی هەواڵەکە، ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە «ئومێد مورادی» ڕاگەیەندراوە.شایانی باسە ناوبراو بۆ […]
لە ڕووداوێکی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی کۆڵبەراندا لە نزیک پاوە، ٥ کۆڵبەر بە سەختی برینداربوون. بەپێی زانیاریەکانی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی دووشەمە ٢١ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، لە ڕووداوێکی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلێکی پژۆ ٤٠٥ و پرایدی کۆڵبەراندا لە ناوچەی چۆڕژی سەر بە نۆسمە لە نزیک پاوە، هەموو سەرنشینانی ئەم دوو ئوتۆمبیلە بە سەختی برینداربوون. تا کاتی نووسینی […]
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین ویدیۆی بەڕێوەچوونی ئاهەنگەکانی نەورۆز لە چەند ناوچەیەکی کوردستان لە تەلەویزیۆنی کۆمەڵە و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراونەتەوە. ڕاپۆرتەکان لە ناوچەکانی باشووری کوردستانەوە ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەمساڵ خەڵک بەهۆی هاوکات بوونی نەورۆز لەگەڵ مانگی ڕەمەزان، لە ئاستێکی بەرینتردا بە پێشوازی نەورۆز و ساڵی نوێوە چوون. لەم […]
“دلێر زاهدی پوور”، هاووڵاتی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شاری مەریوان بە دانانی بارمتە ئازادکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، “دلێر زاهدی پوور“ ئازادکرا. بەپێی هەواڵەکە، ئازادی ناوبراو بە دانانی بارمتە بووە. ئەم هاوڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەرکرانی دا لە پەیوەندیکردن و بینینی خێزان و هەبوونی پارێزەر بێبەش بووە. تا کاتی […]