هێزە سەربازییەکانی ڕژیم لە هێڵی سنووری «پەتکی»ی پیرانشار، دوای تەقەی ڕاستەوخۆ و کوشتنی کۆڵبەرێک، تەرمی ناوبراویان لە ژێر بەفر شاردەوە و شوێنەکەیان بەجێهێشت. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، چوارشەممە ٢٣ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، تەرمی «محەمەد گەنجە»، ئەو کۆڵبەرەی کە لەلایەن هێزە سەربازییەکانەوە کوژرابوو، دوای ٤٨ کاژێر هەوڵی هاووڵاتیان دۆزرایەوە. محەمەد گەنجە ٢ ڕۆژ […]

“یاسین ئاباریان”، هاووڵاتیەکی خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر و بۆ گرتووخانەی نەغەدە گوازرایەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی  شەممە ١٤ ڕێبەندانی ١٤٠٢، “یاسین ئاباریان”، تەمەن ٣٠ ساڵ، هاوڵاتی گوندی “سۆروکانی” لە پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر و بۆ گرتووخانەی نەغەدە گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتەکە “یاسین ئاباریان” لەلایەن هێزه ئەمنییەکان بەبێ […]

ناسر دالە، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری پیرانشار کە لە زیندانی ماکۆ بەند کراوە، بە ناڕەزایەتی دەربڕین بە ڕەچاونەکردنی داواکارییەکانی لەم زیندانەدا مانی گرت. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ناسر دالە، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری پیرانشار کە لە زیندانی ماکۆ بەند کراوە، بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە ڕەچاونەکردنی داواکارییەکانی لەم زیندانەدا، مانی گرتووە.بەپێی ئەم ڕاپۆرته، مانگرتنی […]

وەفا ڕەسووڵی‌ئازەر هاووڵاتیی پیرانشار بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانە کرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ١٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، وەفا ڕەسووڵی‌ئازەر، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانە کرا. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە مانگی گوڵانی ساڵی ١٤٠٢ وەفا ڕەسووڵی ئازەر بە تۆمەتی “سووتاندنی ئاڵای ئیدارەی ئیتلاعات” لە لایەن […]

یەعقوب فەتاحی، تەیب عەبدوڵڵا پوور و ئیدریس محەممەدی ئازەر، سێ هاوڵاتی پیرانشاری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ١٩ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢، یەعقوب فەتاحی خەڵکی گوندی “بادین‌ئاوا” سەر بە شاری پیرانشار، تەیب عەبدوڵڵا پوور، خەڵکی “شیناوا” سەر بە شاری […]

هێزە ئینتزامیەکانی ڕژیم بە هاوکاری چەکدارانی سپای ترۆریستی پاسدران لە پیرانشار دەستیان بە سەر نزیک بە ٣٠ ئەسبی کاسبکاران گرت. بە پێ ڕاپۆرتەکان رۆژی یەکشەممە ١٢ی پووشپەڕ، هێزە ئینتزامیەکانی ڕژیم بە هاوکاری چەکدارانی سپای ترۆریستی پاسدران لە پیرانشار بە بڕیاری جێگیری دادستانی شاری پیرانشار دەستیان بە سەر نزیک بە ٣٠ […]