ڕۆژی سێشەممە ١ی ڕەشەممەی١٤٠٢، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بەناوی “زانا مێنبەری” لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەرکرا. بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ١ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، “زانا مێنبەری” ٢٣ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری سنە و خوشکەزای “پەیمان مێنبەری”، یەکێک لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژینا لە سنە، بە بێ هیچ بەڵگەیەکی […]

نووسەر؛ شۆڕش کەریمی وەرگێڕان لە فارسی؛ ڕۆمان میرەکی یەکەم؛ ڕاپۆرتی کێشە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی گفتوگۆی زۆر لەسەر چەمکی “یەکگرتوویی” و “چەوساندنەوە” کرا. “هاوپەیمانی” بۆ “چەوساندنەوە” لە ناوەندی ئەم گفتوگۆیەدایە. بۆ نموونە، مەهدی نەسیری، نوێنەری پێشووی خامنەیی لە ڕۆژنامەی کەیهان و لە توندڕەوی حیزبی ئیلاهی دوێنێ، باس […]

دوو کۆڵبەر لە کاتی تێپەڕین لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵ، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ، ئەشکەنجە و لێدانی هێزەکانی ڕژیم بە سەختی بریندار بوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم دوو کۆڵبەریان لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵ-بانە دەستبەسەر کردووە و دوای لێدان و ئەشکەنجەیرکی زۆری ئەم کۆڵبەرانە […]

ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٧ی ڕێبەندانی١٤٠٢، کۆلبەرێک لە کاتی تێپەڕبوونی لە سنووری نەوسوود لە بەرزایی کەوتە خوارەوە و بە سەختی بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، “سەلمان ئەمیری” کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری مەریوان بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەوە لە هێڵی سنووری نەوسوود تووشی شکانی سەختی”کەمەر”ی بووە و بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی […]

ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ لە بۆسە و تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم بەرەو کۆڵبەران لە هێڵی سنووری “حاجی عۆمەران”ی پیرانشار دوو کۆلبەر بریندار بوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە سنووری “حاجی عمران” لە پیرانشار، تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران […]

ڕۆژی هەینی ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ “سیامک ستوودە” نووسەر و چالاکی سیاسی چەپ، لە شاری تۆرۆنتۆی کانادا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، “سیامەک ستوودە” زیاتر لە ٥٠ ساڵ لە دژی دوو ڕژیمی دیکتاتۆری شا و کۆماری ئیسلامی خەباتی کرد.لەگەڵ سێ هاوڕێی دیکەی، کاتێک هێشتا ڕەخنە لە ئایین تابو […]

سەرەڕای ئەوەی کە ١٥ مانگ بەسەر ڕفاندن و دەستبەسەرکردنی “عوسمان مامە” تێپەڕیوە، بەڵام هیچ هەواڵێک لەبارەی چارەنووسی ئەم هاووڵاتییەی خەڵکی بۆکان لەبەردەستدا نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠١، هێزە ئەمنی و سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە کاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە، “عوسمان مامە”، هاووڵاتی خەڵکی شاری بۆکانیان ڕفاندووە […]

محەممەد یوسفی تەمەن ١٧ ساڵ، حەمزە بەرزگەر تەمەن ١٦ ساڵ و محەمەد مەحمودی تەمەن ١٦ ساڵ، سێ منداڵی خەڵکی شاری جوانڕۆ، دوای دەربڕینی دڵخۆشی خۆیان بە شکستی تیمی حکومەتی فوتباڵی ئێران بەرامبەر بە تیمی قەتەر، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، محەممەد […]