ژینا مودەڕس گورجی، چالاکی مافی ژنان و یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا، بە مەبەستی بەسەربردنی سزای ١٦ مانگ زیندانی خۆی ڕەوانەی بەندی ژنانی زیندانی ناوەندیی سنە کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ١٢ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٣، ژینا مودەڕس گورجی، چالاکی مافی ژنان و یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا، […]

“ئازاد عەباسی” چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای زیندانییەکەی دەستبەسەر کرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەر نیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٠ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٣ی هەتاوی، “ئازاد عەباسی” چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی، پاش بانگهێشتکرانی بۆ لقی جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای قوڕوە دەستبەسەر کرا و بە مەبەستی بەسەربردنی […]

سێ چالاکی پیشەیی مامۆستایانی خوزستان بۆ ڕێکەوتی ١٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ بانگهێشتی لقی ٣ی دادگای شۆڕشی ئەهواز کران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بە وتەی شۆرای هەماهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییە فەرهەنگیەکانی ئێران، کەوکەب بداقی‌پگا، عەلی کروشات و سادق چەهرازی بە تۆمەتی «گردبوونەوە و پیلانگێڕی لە دژی ئاسایشی نەتەوەیی»، «بانگەشە لە دژی ڕژیم»، «ڕێکخستنی گروپ» […]

ڕەزا عەلائی، دەرهێنەر و فیلمسازی شاری بانە بە کەفالەت لە گرتووخانەی بۆکان ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ڕۆژانی ڕابردوودا ڕەزا عەلائی، فیلمساز و دەرهێنەری ٤٣ ساڵان هاوڵاتی شاری بانە، بە کەفالەت تا کۆتاییهاتنی دادگاییەکەی لە گرتووخانەی بۆکان ئازاد کرا.ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٣ ڕەزا عەلائی، فیلمسازی شاری بانە لەلایەن […]

ئیلنا یەکێک لە ئاژانسە هەواڵییە فەرمییەکانی کۆماری ئیسلامی، ڕاپۆرتێکی ناخهەژێنی سەبارەت بە دۆخی کەمئەندامان لە ئێران بڵاوکردووەتەوە. ئەم ڕاپۆرتە دەرخەری ئەوپەڕی هەڵاواردن، نادادپەروەری و وەحشیگەرییە بەرامبەر بە کەمئەندامانی ئێران. کۆلیوەند نوێنەری خانەنشینانی کەمئەندام و چالاکی پیشەیی مافەکانی کەمئەندامان، لە وەڵامی پەیامنێری ئیلنادا دەڵێت: نزیکەی دوو ملیۆن کەمئەنداممان هەیە کە لەلای […]

ئۆتۆمبێلێکی کۆڵبەران لە ڕێگەی جوانڕۆ بۆ سەلاسی باوەجانی پاش لادانی لە ڕێگەکە وەرگەڕا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ئێوارەی هەینی ٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ پاش لادانی لە ڕێگەکە ئۆتۆمبێلێکی پژۆ ٤٠٥ی کۆڵبەران لە ڕێگەی جوانڕۆ بۆ سەلاسی باوەجانی وەرگەڕا کە لەم ڕووداوەدا هیچ یەکێک لە کۆڵبەران و سەرنشینان زیانیان پێنەگەیشتووە. ئەم کۆڵبەرانە خەڵکی […]

بەهۆی هێرشی کەسانی چەکداری نەناسراو بۆ ٢ ئۆتۆمبێلی هێزەکانی ڕژیم لە تەفتانی بەلوچستان، لانیکەم ١٠ کەس لە هێزەکانی ڕژیم کوژران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە سەرچاوەی ناوخۆیی، ئەمڕۆ شەمە ٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ کەسانی چەکداری نەناسراو هێرشیان کردەسەر ئۆتۆمبێلی هێزەکانی ڕژیم لە چوونە ژوورەوەی شاخی گەوهەر سەربە شاری تەفتان لە […]

خوێندکارانی تازە وەرگیراوی زانکۆی ئازاد لە بوارەکانی پزیشکی و پزیشکی ددان و دەرمانسازیی، بەرامبەر بە زیاتر لە سێ هێندە زیادکردنی کرێی خوێندن بۆ ئەو بوارانە، ناڕەزایەتییان دەربڕی. بە گوێرە هەواڵنێری ڕۆژنامەی هەم مەیهەن، کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ڕۆژی ٢٢ی ڕەزبەرەوە لەبەردەم مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی دەستی پێکرد، دواتر ناڕازیان چوونە بەردەم شۆڕای […]

ئەو پێنج کاسبکارە کوردەی کە لە بەرزاییە سنوورییەکانی دەرگامێشی شنۆ لە بەفروبۆراندا گرفتار ببوون، بە یارمەتی تیمەکانی فریاکەوتن و خەڵکی ناوچەکە، ڕزگاریان بوو. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ۴ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، ئەو کاسبکارانەی لە بەرزاییەکانی دەرگامێشی شاری شنۆ لە بەفر و بۆراندا گرفتار ببوون، بە یارمەتی تیمەکانی هەیڤی سوور […]

عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری بەندکراو لە گرتووخانەی ناوەندی سەقز بۆ چارەسەری دەرمانی بۆ ماوەی ٦ ڕۆژ بە شێوەی کاتی لە گرتووخانە ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری شاری سەقز کە لە گرتووخانەی ناوەندی سەقز ماوەی سزاکەی بەسەر دەبات بۆ ماوەی ٦ ڕۆژ […]