ئەو پێنج کاسبکارە کوردەی کە لە بەرزاییە سنوورییەکانی دەرگامێشی شنۆ لە بەفروبۆراندا گرفتار ببوون، بە یارمەتی تیمەکانی فریاکەوتن و خەڵکی ناوچەکە، ڕزگاریان بوو. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ۴ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، ئەو کاسبکارانەی لە بەرزاییەکانی دەرگامێشی شاری شنۆ لە بەفر و بۆراندا گرفتار ببوون، بە یارمەتی تیمەکانی هەیڤی سوور […]
کوردستان
عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری بەندکراو لە گرتووخانەی ناوەندی سەقز بۆ چارەسەری دەرمانی بۆ ماوەی ٦ ڕۆژ بە شێوەی کاتی لە گرتووخانە ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری شاری سەقز کە لە گرتووخانەی ناوەندی سەقز ماوەی سزاکەی بەسەر دەبات بۆ ماوەی ٦ ڕۆژ […]
بەهۆی بۆسەدانان و تەقەی هێزەکانی ڕژیم بە ئاڕاستەی کۆڵبەران لە شاری سەردەشت، کۆڵبەرێک کوژرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز سەرلەبەیانی هەینی ٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ هێزەکانی ڕژیم لە سنووری سەردەشت تەقەیان بە ئاڕاستەی کۆڵبەران کرد و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک با ناسنامەی ئیبراهیم ئەحمەدنەژاد، کۆڵبەری خەڵکی شاری مهاباد کوژرا. تەرمی ئەم کۆڵبەرە کوژراوە بۆ ساردخانەی […]
سەرەڕای تێپەڕینی ٣ ڕۆژ لە کاتی دەستگیرکردنی هارون سەلیمی، هاوڵاتی شاری سنە هێشتا لە چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیاریەک لەبەردەستدا نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی دووشەمە ٣٠ی ڕەزبەری ١٤٠٣ هارون سەلیمی، هاوڵاتی تەمەن ٣٣ ساڵ خەڵکی گوندی شیان لە شاری سنە لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستگیرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. هێزەکانی […]
بەپێی ساڵنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، هەموو ساڵێک لە ٢٤ بۆ ٣٠ی ئۆکتۆبەر وەک هەفتەی جیهانی داماڵینی چەک، کۆمەڵێک ڕێوڕەسم سەبارەت بە زیانەکانی شەڕ بەڕێوەدەچن. ئەم هەفتەیە، ساڵی ١٩٧٨ لە کۆبوونەوەی تایبەت بە داماڵینی چەک لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دیاریکرا. ئامانجی سەرەتایی پێنج ئەندامی سەرەکی ئەنجوومەنی ئاسایش کە خۆیان خاوەنی جبەخانەی […]
سزای بەندکردنی کامیار فکور، چالاکی کرێکاری بۆ ڕای باز گۆڕا. ناوبراو پاشماوەی ماوەی سزاکەی لە دەرەوەی زیندانی ئێڤین بەسەردەبات. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز سزای بەندکردنی کامیار فکور بۆ ڕای باز گۆڕا. مازیار فکور، برای کامیار فکور لەم بارەیەوە ڕایگەیاند کە ئەم چالاکەی کرێکاری دوێنێ لە زیندانی ئێڤین ئازادکراوە. ناوبراو پاشماوەی سزاکەی […]
میلاد ناسری و ئاکام ئەمینی، ٢ لاوی شاری بۆکان لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لە بۆکان دەستگیرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز لە ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزەکانی ڕژیم لە شاری بۆکان ٢ لاویان دەستگیرکرد. ناسنامەی ئەم هاووڵاتیانە میلاد ناسری و ئاکام ئەمینی، هەردوو خەڵکی گوندی کانی ڕەش لە شاری بۆکان […]
سزای بەندکردنی عادل پیرۆزی، هاوڵاتی شاری مەریوان لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای کوردستان پەسەندکرا. ناوبراو پێشتر لەلایەن دادگای شۆڕشی مەریوان بە ساڵێک بەندکردن سزادرابوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز سزای بەندکردنی عادل پیرۆزی، هاوڵاتی شاری مەریوان لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای کوردستان پەسەندکرا. عادل پیرۆزی پێشتر لەلایەن دادگای شۆڕشی مەریوان بەتۆمەتی دروشم لەدژی ڕژیم […]
سامان سەیدی ناسراو بە سامان یاسین، گۆرانیبێژ و ڕاپەری ناڕەزای کورد، پاش ٢ ساڵ بەندکردن مەرەخەسی دەرمانی پێدرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز چوارشەمە ٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ سامان سەیدی ناسراو بە سامان یاسین، گۆرانیبێژ و ڕاپەری ناڕەزای کورد، بە دانانی بارمتەی کاتی ٤ ملیارد تمەن و پاش ٢ ساڵ بەندکردن، مەرەخەسی دەرمانی […]
لانیکەم ٩ خوێندکار لە خوێندکارانی خوێندنگەی کچانی شەوانەڕۆژی نمونەیی عیفەت تووشی ژەهراویبوونی سەخت بوون و نەخۆشکەوتن و بۆ فریاگوزاری نەخۆشخانەی ئەمیرئەلمومنینی زابل گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز دووشەمە ٣٠ی ڕەزبەری ١٤٠٣ لانیکەم ٩ خوێندکار لە خوێندکارانی خوێندنگەی کچانی شەوانەڕۆژی نموونەیی عیفەت تووشی ژەهراویبوونی سەخت و نەخۆشکەوتن و بۆ فریاگوزاری نەخۆشخانەی ئەمیرئەلمومنینی […]