“ئەرسەلان خوداکام” ئەندامی پێشووی سوپای پاسداران کە بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان بە زیندانی تاهەتایی مەحکووم کرابوو، پاش بەسەربردنی ٦ ساڵ و ٢ مانگ زیندانی، لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی هەینی ١٥ی پووشپەڕی ١٤٠٣، “ئەرسەلان خودکام” زیندانی تەمەن ٥٠ ساڵی خەڵکی شاری مهاباد، […]
کوردستان
بەرەو پەرەپێدان بە بزووتنەوەیەکی شێلگیر و هەموولایەنەی داواکاری تەوەر ڕژیمی ئیسلامی، ڕۆژی هەینی ١٥ی پووشپەڕ، لە خولی دووهەمی شانۆی هەڵبژاردنەکەیدا، یەکێک لە بێ ڕەونەقترین بەناو هەڵبژاردنی لە ژیانی ٤٥ ساڵەی سیاسی خۆیدا بەڕێوە برد. لەم پرۆسەیەدا بە پێی ئەنجامە فەرمییە ڕاگەیەندراوەکان، “مەسعوود پزیشکیان” وەک جێنشینی ڕەئیسی و سەرۆک کۆماری داهاتووی […]
“کوروش شەریف پوور” هاووڵاتی شاری دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەرکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٣، “کوروش شەریف پوور” خەڵکی گوندی “ڕەشیداوا”ی سەربە شاری دیواندەرە دەستبەسەرکرا.بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم هاووڵاتییە بەبێ بڕیاری دادگا لە شوێنی کارەکەیدا دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی شاری سنە گواستراوەتەوە.پاش […]
سەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی “نوژین” بۆ بەسەربردنی ماوەی بەندکرانی دەستبەسەرکرا و بۆ زیندانی سنە گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەمە ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٣، سەیوان ئیبراهیمی مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی “نوژین” پاش بانگهێشتی بۆ جێبەجێکردنی […]
منداڵ کۆڵبەرێکی تەمەن ١٥ ساڵ خەڵکی شاری سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری “گۆرەشیر”ی ئەم شارە بە سەختی برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری “گۆرەشیر”ی سەربە شاری سەردەشت کۆمەڵێک لە کۆڵبەرانیان بە تەقەی ڕاستەوخۆ کردە ئامانج و […]
لقی یەکی دادگای ئینقلابی ڕەشت “شەریفە محەمەدی” چالاکی کرێکاری بە تۆمەتی “بەغی” بە لەسێدارەدان مەحکووم کرد. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی پێنجشەمە ١٤ی پووشپەڕی ١٤٠٣، لقی یەکی دادگای ئینقلابی ڕەشت “شەریفە محەمەدی” چالاکی کرێکاری و مەدەنی بە تۆمەتی “بەغی” دادگایی و بە لەسێدارەدان مەحکووم کرد. ناوبراو لە ١٤ی سەرماوەزی ١٤٠٢، دەستبەسەرکرا […]
“سەلیم زولقەرنەین”، “سابیر زولقەرنەین”، “ئیدریس کارساز”، “محەمەد ڕەسوڵ پوور” و “کەمال عوقابی”، هاووڵاتیانی شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پێنج هاووڵاتی بە ناوەکانی “ئیدریس کارساز” و “محەمەد ڕەسوڵ پوور” خەڵکی گوندی “کۆنەقەڵا”، “سەلیم زولقەرنەین” و ” سابیر زولقەرنەین” خەڵکی گوندی […]
“هاجەر سەعیدی” چالاکی کرێکاری و مافی ژنان خەڵکی شاری سنە، ٧ مانگ و ٧ ڕۆژ لە یەکساڵ زیندانی تەعزیری خۆی لە بەندی ژنانی زیندانی سنە بەسەر برد. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، “هاجەر سەعیدی” چالاکی کرێکاری و مافی ژنان لە ٢٨ی گوڵانی ١٤٠٢ لە کاتێکدا لەگەڵ کۆمەڵێک لە چالاکانی کرێکاری سنە بۆ […]
سەعید جەلیلی کاندیدی “بەرەی کۆنەپەرستیی موتڵەق” و مەسعوود پزیشکیان کاندیدی “بەرەی کۆنەپەرستیی ڕێژەیی” بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی، لەسەر بابەتەکانی پەیوەست بە ژنان، هەڵوێستی خۆیان دەربڕیوە. ئەوەی ڕوونە ئەوەیە کە هەردووکیان لە ترسی ئەوەی نەوەک ئەو ژمارە کەمە لە دەنگدەرانیش لەدەست بدەن، لەو بابەتەوە بە شێوەیەکی ڕیاکارانە قسە دەکەن، بەڵام بەم […]
ئیدریس دادرەس، هاووڵاتی دانیشتووی شاری مەریوان سەرەڕای تێپەڕبوونی ٨ ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەری هێشتا چارەنووسی نادیارە و دەستبەسەرە. بێ ئاگایی لە دۆخی ئەم هاووڵاتیە، هۆکاری زیادبوونی نیگەرانیەکانی بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئیدریس دادرەس، هاووڵاتی دانیشتووی شاری مەریوان سەرەڕای تێپەڕبوونی ٨ ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەری هێشتا چارەنووسی نادیارە […]