مەتین جەعفەری، پژمان جەعفەری، سینا خەلیانی، یوسف قەلەندەری، میلاد عەبدیل زادە، مەتین عەبدیل زادە، یوسف عایڕەزایی، ژیهاد عەلی ڕەزایی، فەیسەڵ عەلی ڕەزایی، مانی تەوارە، فەرزین خوبی و ئاکام قوربان تاج، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بانگهێشت و هەڕەشەیان لێکراوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەمە ٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، مەتین جەعفەری، پژمان جەعفەری، سینا […]
کوردستان
کوروش فەتحی، هاوڵاتی شاری بۆکان بۆ ئیدارەی ئەماکنی هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێکراوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، کوروش فەتحی، هونەرمەندی شاری بۆکان بەهۆی بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزی گوندی «کانی ڕەش» سەربە شاری بۆکان، بۆ ئیدارەی ئەماکنی هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە بانگهێشت و لێپرسینەوەی […]
محەمەد عەلی ئازەری، هاوڵاتی شاری نەغەدە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری ورمێ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، محەمەد عەلی ئازەری، هاوڵاتی شاری نەغەدە و دانیشتووی شاری ورمێ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری ورمێ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە […]
ڕێوڕەسمی نەورۆز و جەژنی بەهار، کە هێمای دەستپێکی وەرزێکی نوێیە، بەهۆی دژایەتییەکانی ڕژێمێکی ئایینییەوە، بە کردەوە بووەتە ئامرازێک بۆ نیشاندانی حزووری کۆمەڵایەتی و سیاسی. بە درێژایی دەسەڵاتی ڕژێمی ئیسلامی لە ئێران، نەورۆز تەنها جەژنی نوێبوونەوەی سروشت و تەنها نەریتێکی کلتووری نەبووە؛ بەڵکوو مەیدانێک بووە بۆ خۆڕاگریی مەدەنی و بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ […]
بە تێپەڕبوونی ٤ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی مستەفا هەژبەری، هاوڵاتی شاری سنە، تا ئێستا لە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەک لەبەردەستدا نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە ٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، مستەفا هەژبەری، هاوڵاتی تەمەن ٢٨ ساڵ خەڵکی گوندی «قۆلیان» سەربە شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. […]
ئومید مەولوودیان، هاوڵاتی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەمە ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، هاوڵاتییەک لە شاری بۆکان دەستبەسەرکرا. ناسنامەی ناوبراو، ئومید مەولوودیان، تەمەن ٢٢ ساڵ، خەڵکی گوندی «کۆڕیزە سەردار» سەربە شاری بۆکانە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئومید مەولوودیان لە پەیوەست […]
فواد کەشاوەرز، هاوڵاتی شاری سەقز بە دانانی بارمتە لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە ئازادکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەمە ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، فواد کەشاوەرز، گۆرانیبێژی شاری سەقز ئازادکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئازادی ئەم هاوڵاتییە بە دانانی بارمتە لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز ئەنجامدراوە. تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، […]
لەیلا پاشایی و باران ساعدی، ٢ چالاکوانی مەدەنی شاری سنە بە دانانی بارمتە لە کانونی چاکسازی و پەروەردەی ئەم شارە ئازادکران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سێشەمە ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، لەیلا پاشایی و باران ساعدی، ٢ چالاکوانی مەدەنی شاری سنە لە زیندان ئازادکران. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هەر یەکێک لەوان بە دانانی بارمتەی […]
کەیوان مینوەیی، هاوڵاتی شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە ٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، کەیوان مینوەیی، هاوڵاتی شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاوڵاتییەیان دەستبەسەرکردووە. هەروەها، هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر تەلەفۆنی […]
شنۆ محەمەدی، ئاریوان شاکری، شیروان حەیدەری، سیروان حاتەمی، ئیدریس حەیدەری و مەحموود نادری، ٦ هاوڵاتی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە ٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، دوو چالاکی مەدەنی شاری سنە بە ناوەکانی «شنۆ محەمەدی» لەگەڵ هاوسەرەکەی بە ناوی «ئاریوان شاکری» لەلایەن […]