ناوەندی ئاماری ئێران لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا، ئاماژەی بە باشتربوونی ڕێژەیی دۆخی ئابووری مانگی گوڵان بە بەراورد لەگەڵ خاکەلێوە و هەروەها ڕەوتی ڕوو لە دابەزینی هەڵاوسان کردووە. ئەم ڕاپۆرتە هێندە بێ بنەماڵە و ناڕاستە کە لەلایەن بڵاوکراوە ڕێگەپێدراوەکانی ناوخۆی وڵاتەوە کەوتۆتە بە ڕەخنە. ئەم نموونانەی خوارەوە بەشێکن لە ڕا و […]

موحەممەدزادە ڕۆژنامەنووسی خەڵکی شاری جوانڕۆ، لەلایەن دادگاوە بە دوو ساڵ زیندانی تەعلیقی مەحکووم کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ٢٤ی گوڵانی ١٤٠٣ دانیشتنی دادگای ئیرەج موحەممەدزادە، ڕۆژنامەنووس و پەیامنێری خەڵکی شاری جوانڕۆ لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای شاری جوانڕۆ بە سەرۆکایەتی دادوەر هادی چراغی بەڕێوەچوو. ئیرەج موحەممەدزادە بە تۆمەتی «بڵاوکردنەوەی ناڕاستی» و […]

کرێکاران، خەڵکی ئازادیخواز! بەیانی ڕۆژی شەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٣، عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری بەندکراو لە زیندانی سەقز، پاش بەدواچوونی خێزانی و کومیتەی بەرگری بۆ ناوبراو، بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەن، مۆڵەتی چارەسەری پێدرا. دادگای سەقز بە مۆڵەتدانی عوسمان ئیسماعیلی بۆ ئەنجامدانی ئەنژیۆگرافی و بەردەوامی چارەسەری لە دەرەوەی زیندان بۆ […]

دوابەدوای کوژرانی ڕەئیسی جەلادی ٦٧، ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی جۆزەردان، بنەماڵەی دادخوازانی کوردستان بەیاننامەیەکیان ڕوو بە دادخوازانی سەرتاسەری ئێران سەبارەت بە درێژەی دادخوازی بڵاوکردەوە. ئەوان لە بەیاننامەکیاندا جەختیان کردەوە کە نابێ مەرگی ڕەئیسی، ببێتە هۆی دامرکانەوەی ئاگری خەبات لەپێناو بەدیهێنانی داخوازییەکانی دادخوازان. لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە پێویستە دادخوازانی دەیەی شەست و […]

سیاوەش بیرانوەند، خوێندکاری ١٢ ساڵەی پۆلی پێنجەمی سەرەتایی بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە گرگر لە کاتی تێپەڕبوون لە ڕووبار گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەمە ١٥ خاکەلێوەی ١٤٠٣، خوێندکارێکی پۆلی پێنجەمی سەرەتایی لە ناوچەی عەشایەری گەرمیشان ماژین، کە لە ڕێگەی گرگر ویستی لە ڕووبار بپەڕێتەوە، بەهۆی پچڕانی تەناف کەوتە نێو […]

مەهدی مەجیدی، هاوڵاتی ٢٥ ساڵ تەمەنی خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن دادگای ئەو شارەوە بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ڕۆژانی ڕابردوودا دادگای لقی ٢ شاری بۆکان، مەهدی مەجیدی هاوڵاتی ٢٥ ساڵ تەمەنی خەڵکی ئەم شارە، بە تۆمەتی «پاراستنی ئیسرائیل» بە ٣ ساڵ زیندانی تەعزیری، بە […]

بەشی یەكەم لەم كورتە نووسینەدا، كە بەشی یەكەمە و سێ خاڵ لە خۆدەگرێت، هەوڵ دەدەم ئاماژە بە سێ فۆرمی یەك ستراتیژی سەرمایەداری بكەم لە بەرامبەر ئەو هێزانەی كە یاخی، نەیار یاخود ناسەرمایەداریی بوون. دەكرێت ئەم ستراتیژە ناوبنێین “ئیحتیوا” (لەخۆگرتن/بەخۆكردن/لەقاڵبدان containment). ئەمە یەكێكە لە چەمكە سەرەكییەكانی هێربەرت ماركۆزە كە لێیەوە شڕۆڤەی […]

تاهیر زێوە، هاوڵاتی خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەمە ٢ جۆزەردانی ١٤٠٣، تاهیر زێوە هاوڵاتی خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنیەکانەوە بەبێ بڕیاری دادگا ناوبراویان دەستبەسەرکرد. […]

کرێکارێکی گەنج لەکاتی دانانی ئاسانسۆر لە تەلارێک لە خوڕەماوا گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی ٢ جۆزەردانی ١٤٠٣، کرێکارێکی گەنجی ١٨ ساڵە بە ناوی پویا کیشوەری، خەڵکی گوندی سەرابیاس لە کاتی دانانی ئاسانسۆر لە تەلارێک لە خوڕەماوا لە بەرزایی کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا. دەگوترێ ئەم گەنجە بۆ دابینکردنی ژیان […]