کۆڵبەرێکی خەڵکی داڵاهۆ بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسوود بە سەختی برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، شەوی سێشەممە ٢٢ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسوود، کۆڵبەرێک بە سەختی برینداربوو. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بریندارە، «تەیمور تەهماسبی» ٣٢ ساڵ تەمەن و خاوەنی ٢ منداڵە و خەڵکی […]
کوردستان
بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان لە هێڵی سنووریی “چۆمان”ی بانە بەرەو ئۆتۆمبێلێک، بە گومانی هەبوونی کاڵای قاچاخ کاسبکارێکی گەنجی خەڵکی شاری بانە برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی ڕەشەمەمەی ١٤٠٢، هێزە سەربازییەکانی ڕژیم لە هێڵی سنووریی “چۆمان”ی بانە بە گوومانی هەبوونی کاڵای قاچاخ تەقەی ڕاستەوخۆیان لە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێک کرد، […]
لە ئەنجامی لێدان و ئەشکەنجەی کۆڵبەران لەلایەن هەنگی مەرزییەوە، کۆڵبەرێک بە سەختی برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە هێڵی سنووریی نەوسوود هەستاب بە لێدان و ئەشکەنجەدانی کۆڵبەران و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناسنامەی “خەبات فەرەجی” خەڵکی شاری سنە بە سەختی لە […]
کۆلبەرێکی دیکەی خەڵکی شاری سەقز بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووریی بانە برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی دووشەممە ٢١ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووریی “هەنگەژاڵ”ی بانە تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کردووە، لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی دیکە لە “پاژنە”ی پێیدا بە سەختی بریندار بوو. ناسنامەی […]
بەپێی یەکێک لە ڕاپۆرتەکان ڕۆژی دووشەممە ٢١ی ڕەشەممە، یەکەمین کۆبوونەوەی فەرمی شۆڕای باڵای کار لەسەر پرسی دیاریکردنی لانیکەمی حەقدەستی ساڵی ١٤٠٣ی کرێکاران، بەڕێوەچوو، بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، کۆبوونەوەکە بەبێ هیچ ئاکامێک کۆتایی هاتووە. تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێکی فەرمی لەبارەی ناوەڕۆکی گفتوگۆکانی ئەم کۆبوونەوەیە بڵاونەکراوەتەوە. بەڵام لەو قسانەی بەشدار بووانی کۆبوونەوەکە کە […]
دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووریی هەنگەژاڵی بانە برینداربوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی دووشەممە ٢١ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کرد و لە ئەنجامدا دوو کۆڵبەر برینداربوون. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرانە «سەید ئەنوەر […]
هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق (حرس الحدود) هەوڵی دەستبەسەرکردن، لێدان و ئازار و بریندارکردنی کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەردەشتیان دا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی دووشەممە ٢١ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە کۆڵبەرێکیان دەستبەسەر و ئازار و ئەشکەنجە داوە.ناسنامەی کۆڵبەرەکە «زانیار ئیسماعیل پور»، ٣٠ ساڵ تەمەن و […]
٢ کۆڵبەر بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق (حرس الحدود) برینداربوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی دووشەممە ٢١ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کرد، کە لە ئەنجامدا دوو کۆڵبەر برینداربوون.ناسنامەی یەکێک لە کۆڵبەرە بریندارەکان «هادی» خەڵکی سەلاس باوەجانییە. ناسنامەی دووەمین کۆڵبەری بریندار تا کاتی […]
دانا لەنج ئاوایی ، چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری مەریوان ، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا کۆتا دادگایی لە بەندیخانە ئازادبوو. بەپێی زانیاریەکانی کۆڵبەرنیوز، سێشەمە ٢٢ ڕەشەمەی ١٤٠٢، دانا لەنج ئاوایی چالاکی مەدەنی خەڵکی مەریوان ، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ،تا کۆتای دادگایی لە بەندیخانە […]
٣ هاووڵاتی دەستبەسەرکراوی شاری دێولان بە ناوەکانی “پێدرام حسێن پەناهی”، “زبێر حسێن پەناهی” و “عەباس حسێن پەناهی”، بە دانانی بارمتە ئازادکران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، دووشەمە ٢١ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، پدرام حسێن پەناهی، زبێر حسێن پەناهی و عەباس حسێن پەناهی بە دانانی بارمتە، بەشێوەیەکی کاتی و تا کۆتا هاتنی قۆناغەکانی دادوەری لە […]