“سابیر زولقەرنەین”، “محەمەد ڕەسوڵ پوور” و “کەمال عوقابی” هاووڵاتیانی شاری شنۆ بە دانانی بارمتە لە گرتوخانەی ئەم شارە ئازاد کران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە ٢٤ی پووشپەڕی ١٤٠٣، “سابیر زولقەرنەین”، “محەمەد ڕەسوڵ پوور” و “کەمال عوقابی” لە گرتوخانەی شنۆ ئازاد کران. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئازادی “محەمەد ڕەسوڵ پوور” بە دانانی […]
کۆڵبەران
“عەلی ئەڵڵاوەیسی” بەندکراوی سیاسی پێشوو لەلایەن هێزە ئەمنیەکان لە سنە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە ٢٤ی پووشپەڕی ١٤٠٣، “عەلی ئەڵڵاوەیسی” لەلایەن هێزە ئەمنیەکان لە سنە دەستبەسەرکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەئەمنیەکان بەبێ بڕیاری دادگا ئەم بەندکراوە سیاسییەی پێشوویان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. تا […]
“عوسمان دڵسۆز” و “عەبدولڕەحیم دڵسۆز” ناسراو بە “هەژار” دوو هاووڵاتی شاری پیرانشار، بۆ جێبەجێکرانی حوکمی بەندکردن، دەستبەسەر و بۆ گرتوخانەی شاری نەغەدە گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٢٣ی پووشپەڕی ١٤٠٣، “عوسمان دڵسۆز” تەمەن ٦٦ ساڵ و برازاکەی “عەبدولڕەحیم دڵسۆز” ناسراو بە “هەژار” تەمەن ٣٠ ساڵ کە لەم دواییەدا لەلایەن […]
“کورش شەریف پوور” هاووڵاتی خەڵکی شاری دیواندەرە بە دانانی بارمتەی یەک میلیار تمەن و بە شێوەیەکی کاتی لە گرتوخانە ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەمە ٢٣ی پووشپەڕی ١٤٠٣، “کورش شەریف پوور” هاووڵاتی خەڵکی شاری دیواندەرە بە دانانی بارمتەی یەک میلیار تمەن، بەشێوەیەکی کاتی و تا کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگا […]
هێزەکانی هەنگی مەرزی جێگیر لە “قەڵای نەودشە” ئۆتۆمبێلی کۆڵبەرانیان بە تەقەی ڕاستەوخۆ کردە ئامانج و کۆڵبەرێکیان بریندار کرد. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی یەکشەمە ٢٤ی پووشپەڕی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی جێگیر لە “قەڵای نەودشە” ئۆتۆمبێلی کۆڵبەرانیان بە تەقە کردە ئامانج و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک بە سەختی برینداربوو. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە “محەمەد دەری” […]
جێبەجێکارانی حوکمەکانی دادگای کامێران، “ئیحسان بەهجەتی” هاووڵاتی شاری کامێران بۆ جێبەجێکرانی حوکمەکەی بانگهێشت کرد. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٣، جێبەجێکارانی حوکمەکانی دادگای کامێران “ئیحسان بەهجەتی” بۆ جێبەجێکرانی حوکمی بەندکردن “لە ژێر چاودێری بە پابەندبوونی ئەلیکترۆنی لە دەرەوەی زیندان” بانگهێشت کرد. “ئیحسان بەهجەتی” لە ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، لەلایەن […]
ڕەهەندەکانی گەندەڵی لە کۆماری ئیسلامیدا ئەوەندە بەربڵاو و شێوازەکانی هێندە فرەچەشنن کە هاوشێوەکەی لە کەمتر شوێنێکی جیهان دەبینرێت. ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە ڕووی گەندەڵی ناوخۆییەوە، لە زومرەی گەندەڵترین وڵاتەکانی جیهانە. گەندەڵی لە کۆماری ئیسلامیدا گەیشتووەتە ئاستێکی بێوێنە و بووەتە هۆی پەرەسەندنی نادادپەروەری و هەژاری و دیاردە نائاساییە کۆمەڵایەتییەکان. دزییە ملیارد […]
“عوسمان گەلاوێژی” هاووڵاتی شاری پیرانشار بە دانانی بارمتە بەشێوەیەکی کاتی و تا کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگا لە گرتوخانەی نەغەدە ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەمە ١٩ی پووشپەڕی ١٤٠٣، “عوسمان گەلاوێژی” هاووڵاتی شاری پیرانشار ئازاد کرا. ئازادی ئەم هاووڵاتیە بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی تا کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگا […]
“محەمەد خالید ڕەسوڵ زادە” هاووڵاتی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەمە ١٩ی پووشپەڕی ١٤٠٣، هێزە ئەمنیەکانی شاری پیرانشار “محەمەد خالید ڕەسوڵ زادە” هاووڵاتی گوندی “بەندەرە”ی سەربە شاری پیرانشاریان دەستبەسەرکرد و بۆ شوێنێکی نادیار گواستەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە […]
ئێوارەی چوارشەمە ٢٠ی پووشپەڕی ١٤٠٣، هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم لە مهاباد هاووڵاتیەک بە ناسنامەی “محەمەد ڕەزا قەیتەرانی” دەستبەسەرکرد. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پاسەوانانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مهاباد، ئێوارەی چوارشەمە ٢٠ی پووشپەڕی ١٤٠٣، بە هێرش بۆسەر ماڵی “محەمەد ڕەزا قەیتەرانی” هاووڵاتی تەمەن ٢٢ ساڵی خەڵکی مهاباد، ناوبراویان دەستبەسەرکرد.تا ئێستا لە تۆمەتەکانی دژ بە ئەم […]