ئومێد ڕۆستەمی و فەرزین ڕۆستەمی ٢ هاوڵاتی خەڵکی شاری میاندواو بە تێپەڕینی ٢٧ ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەری هێشتا دەستبەسەرن و نادیارن. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئومید ڕۆستەمی ٣٠ ساڵ تەمەن و فەرزین ڕۆستەمی ٢٢ ساڵ تەمەن، ٢ هاوڵاتی خەڵکی گوندی «عەسگەراوا» سەربە شاری میاندواو سەرەڕای تێپەڕینی زیاتر لە ٢٧ ڕۆژ لە […]

«سوسەن حەسەنزادە» چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان لە ماڵەکەی دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، کاتژمێر ١٠ی بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی گوڵانی ١٤٠٣، ٨ ئۆتۆمبێلی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان هێرشیان بۆ ماڵی «سوسەن حەسەنزادە» کرد و بە توندوتیژی ناوبراویان دەستبەسەرکرد و […]

«خالید مەحمودی» هاوڵاتی خەڵکی شاری ڕوانسەر و لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتی جەماوەری ١٤٠١، جارێکی دیکە لەلایەن هێزەکانی ئەمنی شاری جوانڕۆ دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی هەینی ٢٨ی گوڵانی ١٤٠٣، «خالید مەحمودی» هاوڵاتی ٢٠ ساڵ تەمەنی خەڵکی گوندی «شانڕەش» سەربە شاری ڕوانسەر و دانیشتووی شاری جوانڕۆ لەلایەن […]

شۆڕای هەماهەنگی ڕێکخراوە سنفییەکانی فەرهەنگیان، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەو ڕووداوێکی هەژێنەر دەکات، کە شارەداری زەنجان سەردانی قوتابخانەیەکی قورئانی دەکات. لەم سەردانەدا بەرپرسانی قوتابخانەکە کچەکانیان ناچار کردووە لە ئاست شارەدار دا کڕنۆش ببەن و لەبەردەمیدا تا کەمەر خۆیان بچەمێننەوە. وەک ئەوەی کچەکان خزمەتکارێک بن کە لەبەردەم ئاغاکەیان دا کڕنۆش دەبەن و […]

دانیشتنی دادگا بۆ لێکۆڵینەوە لە تۆمەتەکانی مەتین حەسەنی، هاوڵاتی خەڵکی شاری بۆکان لە لقی ١٠١ی دادگای دووی ئەم شارە بەڕێوەچوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەمە ٢٧ی گوڵانی ١٤٠٣، دانیشتنی دادگا بۆ لێکۆڵینەوە لە تۆمەتەکانی مەتین حەسەنی، هاوڵاتی شاری بۆکان و لە بریندارانی ناڕەزایەتیەکانی خەزەڵوەری ٩٨ لە لقی ١٠١ی دادگای دووی […]

کەمال لوتفی، باوکی ڕەزا لوتفی یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایی جەماوەری١٤٠١ هێشتا دەستبەسەرە، بە کۆتایی هاتنی لێکۆڵینەوە بۆ زیندانی کامێران گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز کەمال لوتفی، باوکی ڕەزا لوتفی یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایی جەماوەری ١٤٠١ی شاری دێولان هێشتا دەستبەسەرە، بە کۆتایی هاتنی لێکۆڵینەوە بۆ زیندانی کامێران گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ناوبراو […]

ئاروین ئیقباڵی و سۆهەیب ئیقباڵی دوو هاوڵاتی خەڵکی شاری پاوە، سەرەڕای تێپەڕینی ٩ ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەر بونیان، هێشتا بە بێئاگایی لە یەکێک لە زیندانەکانی ئەمنی کرماشان بەسەر دەبەن. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ئاروین ئیقباڵی و سۆهەیب ئیقباڵی هێشتا لە دەستبەسەری بەسەر دەبەن.بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئاروین ئیقباڵی لە ١٨ی گوڵانی ١٤٠٣، […]

ڕێکەوتننامەی قەسری شیرین (زەهاو) کە لە ١٧ی ئایاری ١٦٣٩ لە شاری زەهاو لە نزیک قەسری شیرین لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان واژۆکرا، کۆتایی بە شەڕی دوور و درێژی نێوان هەردوو حکومەتی داگیرکەری عوسمانی و سەفەوی هێنا. بەپێی ڕێکەوتننامەی زەهاو، زەویەکانی ئیلی کەلهوڕ و بەشی ڕۆژهەڵاتی شارەزوور لە ژێر دەسەلاتی حکومەتی سەفەوی دا […]

ئەم ڕۆژانە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پڕن لە وێنە و ویدئۆی شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەکانی نێوان مەئموورانی ڕژیمی ئیسلامی و ژنانی ئازادیخواز و ئازادپۆش لە شارەکانی ئێران و بە تایبەت شاری تاران. لەم وێنانەدا لە لایەک ئاستی وەحشیگەری مەئموورانی جینایەتکاری ڕژیم دەبینین و لە لایەکی ترەوە شاهیدی خۆڕاگریی بوێرانەی ژنانی خەباتکار لە بەرامبەر هێرشی […]

ڕێکخراوی جیهانیی تەندروستی ڕۆژی حەڤدەی مانگی مەی ساڵی 1990 هاوڕەگەزخوازیی کە تا ئەوکات وەک نەخۆشییەکی دەروونی ناسێندرابوو، لە لیستی نەخۆشییەکان لابرد. ئەو رۆژە وەکوو رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی هۆمۆفۆبیا دیاریکراوە بۆ ئەوەی زانیاری و وشیاری دەربارەی LGBTQ و مافەکانی خانەوادەی پەلکەزێڕینە بڵاو ببێتەوە. هۆمۆفۆبیا بریتیە لە ڕەفتاری نامرۆڤانە، جیاکاری، هەڵاواردن، دوور […]