کرێکارێکی کورد، لەکاتی کارکردن لە شاری هەمەدان کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز پێنجشەمە ٥ی ڕەزبەری ١٤٠٣ کرێکارێک بەناسنامەی عومەر ئیبراهیمی، خەڵکی گوندی بێساران لە سەوڵاوا لەکاتی کارکردن لە شوێنی کارەکەی لە هەمەدان لەبەرزایی کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا. بەهۆی سیاسەتی ئاپارتایدی ڕژیم و سەپاندنی پێشنەکەوتنی کوردستان، زۆرێک […]

محەمەد ڕەسوڵ پوور، هاووڵاتی شاری شنۆ لەلایەن دادگای شۆڕشی شنۆ بە ٢ ساڵ بەندی تەعزیری سزادرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز محەمەد ڕەسوڵ پوور، هاووڵاتی شنۆ لەلایەن دادگای شۆڕشی شنۆ بەتۆمەتی ئەندامێتی لە پارتێکی کوردی دژبەری ڕژیم، بە ٢ ساڵ بەندی تەعزیری سزادرا. ناوبراو لە لە ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٣ بەهۆی هێرشی هێزەکانی […]

کۆڵبەرێکی مەریوانی پاش تەقەکردن و برینداربوونی لەلایەن هێزەکانی سەربازی ڕژیم لە بەرزایی کەوتە خوارەوە و بەسەختی برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز چوارشەمەی ڕابردوو ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠٣ هێزەکانی سەربازی ڕژیم لە سنووری نەوسوود و بەرزاییەکانی تەتە بە بۆسەدانان تەقەیان لە کۆڵبەران کرد و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک بە ناسنامەی کامەران عەباسی، خەڵکی مەریوان پاش […]

سەرەڕای تێپەڕینی ٢٢ ڕۆژ لە دەستبەسەری لوقمان زەنگی، هێشتا ناوبراو نادیارە و زانیاریەک لەبەردەستدا نییە. لێکۆڵینی بنەماڵەکەی بۆ چارەنووسی ناوبراو بێ ئەنجام بووە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز سەرەڕای تێپەڕینی ٢٢ ڕۆژ لە دەستبەسەری لوقمان زەنگی، هاووڵاتی ٥٢ ساڵان خەڵکی گوندی کانی سورەک لە شاری شنۆ، هێشتا لەبارەی ناوبراو زانیاریەک لەبەردەستدا نییە. […]

سیامەند زەنگی، هاووڵاتی بەندکراوی شنۆ بەبارمتەی کاتی لە گرتوخانەی شنۆ ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز چوارشەمە ٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣ سیامەند زەنگی، هاووڵاتی شاری شنۆ بەبارمتەی کاتی ملیارێک تمەن و تا کۆتایی لێکۆڵینەوە لە گرتوخانە ئازاد کرا. ناوبراو لە ١٤ی خەرمانانی ١٤٠٣ لەلایەن هێزەکانی ئەمنی دەستبەسەرکرا و بۆ گرتوخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی […]

محەمەد ڕەزا قەیتەرانی، هاووڵاتی مهاباد لەلایەن دادگای شۆڕشی مهاباد بە ٦ مانگ بەندکردن سزادرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز محەمەد ڕەزا قەیتەرانی، هاووڵاتی مهاباد لەلایەن دادگای شۆڕشی مهاباد بە ٦ مانگ بەندکردن سزادرا. بەپێی بڕیارەکەی لقی ١ی دادگای شۆڕشی مهاباد بەسەرۆکایەتی دادوەر دۆستی دراوە و سێشەمە ٣ی ڕەزبەری ١٤٠٣ بە محەمەد ڕەزا […]

شەپۆلی نوێی هێرشەکان بۆ سەر حیزبوڵڵا کە بە تەقینەوەی پەیجەرەکانی ئەم گرووپە لە سەرتاسەری لوبنان دەستی پێکرد، بە کوژرانی فەرماندە باڵاکانی ئەم بزووتنەوەیە لە هێرشەکانی ئیسرائیل، درێژەی پێدرا. لە کاتێکدا نزیکەی یەک ساڵە کوشتاری خەڵکی غەززە بێ پسانەوە بەردەوامە، ئێستا ئاگری شەڕێکی ماڵوێرانکەر و هەمەلایەنە، سنوورەکانی لوبنان و ئیسرائیلی گرتۆتەوە. بەهۆی موشەک […]

سلێمان سالک، بەندکراوی سیاسی لە گرتوخانەی مهاباد، لەم گرتوخانەوە مۆڵەتی پێدرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز چوارشەمە ٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣ سلێمان سالک لە گرتوخانەی مهاباد مۆڵەتی پێدرا. ناوبراو خەڵکی مهاباد لە سەرەتای خەرمانان، پاش ئامادەیی لە دادگای گشتی و شۆڕشی مهاباد دەستبەسەرکرا و بۆ گرتوخانەی مهاباد گواسترایەوە. لە گوڵانی ١٤٠٣ ناوبراو لەلایەن […]

سروە شیری، پەیمان شیری و فەردین شیری هاووڵاتیانی بۆکان لەلایەن هێزەکانی ئەمنی بۆکان دەستبەسەرکران و بۆ گرتوخانەیەکی ئەمنی ورمێ گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣ سروە شیری ٢٢ ساڵان، پەیمان شیری ١٩ ساڵان، خوشک و بران و فەردین شیری کوڕی مامیان هاووڵاتیانی گوندی تەرەغە لە بۆکان لەلایەن هێزەکانی ئەمنی […]

نەوید شەریفی، پدرام مەحموودی و موزەفەر دارایی ٣ هاووڵاتی دیواندەرە بەبارمتەی کاتی لە گرتوخانە ئازادکران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز سێشەمە ٣ی ڕەزبەری ١٤٠٣ نەوید شەریفی خەڵکی گوندی کانی سپی لە کەرەفتوی دیواندەرە، پدرام مەحموودی و موزەفەر دارایی هەردوو خەڵکی دیواندەرە لە گرتوخانە ئازاد کران. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئازادی ناوبراوان بەبارمتەی کاتی […]