عادل کاکە، هاووڵاتی شاری مهاباد پاش تەواوبوونی لێکۆڵینەوە لە گرتوخانەیەکی ئەمنی ورمێ بۆ گرتوخانەی مهاباد گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز لە ڕۆژانی ڕابردوودا، عادل کاکە هاووڵاتی ٢٣ ساڵان خەڵکی گوندی دۆستالی لە مهاباد، پاش تەواوبوونی لێکۆڵینەوە لە گرتوخانەیەکی ئەمنی ورمێ بۆ گرتوخانەی مهاباد گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەری […]

لوقمان زەنگی، هاووڵاتی شاری شنۆ بەبارمتەی کاتی ٢٠٠ ملیۆن تمەن تا کۆتایی لێکۆڵینەوە لە گرتوخانە ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز شەمە ١٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣ لوقمان زەنگی، هاووڵاتی گوندی کانی سورەک لە شاری شنۆ بەبارمتەی کاتی و تا کۆتایی لێکۆڵینەوە لە گرتوخانەی ئەم شارە ئازاد کرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ناوبراو لە […]

سزای بەندکردنی ژینا مودەڕسی گورجی، چالاکی مەدەنی شاری سنە لە ٢١ ساڵ بەندکردن و دوورخستنەوە بۆ گرتوخانەی هەمەدان بۆ ١٦ مانگ بەندی تەعزیری کەمکرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز سزای ٢١ ساڵ بەندکردن و دوورخستنەوە بۆ گرتوخانەی هەمەدان ژینا مودەڕسی گورجی، ڕۆژنامەنووس و چالاکی مەدەنی سنە لەلایەن دادگای پێداچوونی پارێزگای کوردستان بە […]

ئیسماعیل عەبدی، لە چالاکانی سنفی مامۆستایان لەلایەن لیژنەی سەرپێچی کارگێڕی پەروەردە و فێربوونی شارانی تاران لەکار دەرکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە شۆرای هاوکاری ڕێکخراوانی سنفی فەرهەنگیانی ئێران ڕۆژی شەمە ١٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣ لێژنەی سەرپێچی کارگێڕی پەروەردە و فێربوونی شارانی تاران، ناوبراو چالاکی سنفی و ٢٤ ساڵ ئەزموونی مامۆستایی […]

سومەیە ئەختەرشناس، مامۆستا و چالاکی سنفی مەریوان لەلایەن لیژنەی پێداچوونی وەزارەتی پەروەردە و فێربوون لەکار دەرکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە شۆرای هاوکاری ڕێکخراوانی سنفی فەرهەنگیانی ئێران، سومەیە ئەختەرشناس، مامۆستای شاری مەریوان و لە چالاکانی سنفی مامۆستایان لە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن بە بڕیاری لیژنەی پێداچوونی وەزارەتی پەروەردە و […]

ئەمڕۆ شەممە ۵ی ئۆکتۆبەر بەرابەر لەگەڵ ۱۴ی ڕەزبەر، ڕۆژی جیهانی موعەلیمە. ئەم ڕۆژە لە ساڵی ١٩٩۴ لەلایەن ڕێکخراوی زانستی، فەرهەنگی و پەروەردەیی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونسکۆ) و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار (ILO) وەک ڕۆژی جیهانی موعەلیم ناوزەد کرا. مەبەست لە ڕاگەیاندنی ئەم ڕۆژە بریتییە لە “ڕێزگرتن لە جێگە و پێگەی موعەلیمان و […]

پەیمان نەقیزادە و ئارمان نەقیزادە، ٢ کاسبکاری شاری پاوە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران بریندار بوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز پێنجشەممە ١٢ی ڕەزبەری ١٤٠٣ هێزەکانی سوپای پاسداران لە گۆڕەپانی مەولەوی پاوە، سەیارەی کاسبکارێکیان بەبیانووی کاڵای قاچاخ دایە بەر دەستڕێژی گوللە و بەهۆیەوە ٢ کاسبکار بە سەختی برینداربوون. ناسنامەی ئەم دوە […]

سەعدون عەلی پوور و عەلی ئابڕۆشەن، ٢ کرێکاری شارانی مهاباد و شنۆ بەهۆی نەبوونی ئەمنییەت و دۆخی ناجێگیری کار گیانیان لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز پێنجشەمە ١٢ی ڕەزبەری ١٤٠٣ سەعدون عەلیپوور لەکاتی کار لە کێڵگەیەکی پەلەوەردا لە مهاباد بەهۆی کارەباوە گیانی لەدەستدا. ناوبراو خێزاندار و باوکی ٢ منداڵە. بەپێی ڕاپۆرتێکی دیکە […]

بە بۆسەدانان و تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە ڕێگەی بۆکان بۆ مهاباد کاسبکارێکی کوردیان کوشت. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز پێنجشەمە ١٢ی ڕەزبەری ١٤٠٣ هێزەکانی ڕژیم لە بۆسەدانان و تەقەی ڕاستەوخۆ بۆ خۆڕەوێکی کاسبکار، لە ڕێگەی بۆکان بۆ مهاباد ناوبراویان کوشت. ناسنامەی ناوبراو یوسف دەشتی، بۆ کۆڵبەرنیوز ڕاگەیەندرا. بە گوێرەی ئامارەکانی کۆڵبەرنیوز، […]

هێزەکانی ڕژیم چەندین ئەسپی کۆڵبەران لە سنووری بەستامی سەقز کوشت. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز هەینی ٦ی ڕەزبەری ١٤٠٣ هێزەکانی ڕژیم لە بازگەی ناوخلت لە سنووری بەستامی سەقز، تەقەیان کرد لە لانیکەم ٩ ئەسپی کۆڵبەران و کوژران. هێزەکانی ڕژیم سەرەڕای کوشتنی ئەسپەکان، ژیانیان بە کەرەستەی کۆڵبەران گەیاند. شایانی باسە ئەم ئاژەڵانە تەنیا […]

داویین هەواڵی کۆڵبەری