“ئارام ئوستادی” هاووڵاتی خەڵکی شاری سایین قەڵا لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هاووڵاتیەک لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لە سایین قەڵا دەستبەسەرکرا. ناسنامەی ئەم هاووڵاتیە “ئارام ئوستادی”یە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەرکرانی “ئارام ئوستادی” لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بەبێ بڕیاری دادگا ئەنجام […]

شۆڕای ڕێکخستنی ناڕەزایەتییەکانی کرێکارانی پەیمانی نەوت، ڕۆژی هەینی ١ی پووشپەڕ ڕایگەیاند کە زیاتر لە سێ هەزار کرێکار و کارمەند لە ٣٠ شیرکەت، کەرەستەکانی کاریان ڕادەستکردەوە و مانیان گرت. شۆڕای ڕێکخستنی ناڕەزایەتییەکانی کرێکارانی پەیمانی نەوت و شۆڕای ڕێکخستنی ناڕەزایەتییەکانی کرێکارانی نافەرمی نەوتی (ئەرکانی سالس) هەردووکیان لەسەر بنەمای ئامادەکارییەکانی ئێستای ئەو شیرکەتانە، داوای […]

کرێکاران، خەڵکی ئازادیخواز! عوسمان ئیسماعیلی لە چالاکانی بزووتنەوەی کرێکاری، بەیانی ڕۆژی جومعە یەکی پووشپەڕی ١٤٠٣، بەهۆی سەختی نەخۆشی فتقەوە، لە کلینیکی نەشتەرگەری کوردستان لە شاری مهاباد خەوێندرا و نەشتەرگەری بۆ کراوە. بەپێی گوتەی پزیشکی چارەسەری ئەم چالاکە کرێکارییە، نەشتەرگەری ناوبراو سەرکەوتوو بووە، بەڵام بۆ باشتربوونی و باری گشتی تەندروستی ناوبراو […]

دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە بەرزاییەکانی شاخی تەتەی هەورامان کوژرا و برینداربوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی پێنجشەممە ٣١ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە بەرزاییەکانی شاخی تەتەی هەورامان بەشێک لە کۆڵبەرانیان کردە ئامانج و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک کوژرا و کۆڵبەرێکی دیکەش بە سەختی برینداربوو. […]

“ئیسماعیل پورعەبدوڵڵا” هاووڵاتی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری بۆکان دەستبەسەرکرا. ناسنامەی ئەم هاووڵاتییە “ئیسماعیل پورعەبدوڵڵا” خەڵکی شاری بۆکانە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەرکرانی “ئیسماعیل پورعەبدوڵڵا” لەم ڕۆژانەی دواییدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەیدا […]

بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەوە، کرێکارێکی خەڵکی گوندی “قونێ”ی سەربە ناوچەی سۆمای برادۆستی شاری ورمێ گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پێنجشەممە ٣١ جۆزەردانی ١٤٠٣، “ئەکبەر مەحموودی” تەمەن ٣٠ ساڵ، خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵ، خەڵکی گوندی “قونێ”ی سەربە ناوچەی سۆمای برادۆستی شاری ورمێ بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەوە لە کاتی کارکردندا لە […]

بەهۆی هەڵەی تەکنیکی کرێن و کەوتنەخوارەوەی لەناکاوی تیرە ئاسن لە کارگەی ئاسن، کرێکارێکی خەڵکی گوندی “سەراب یاس”ی خوڕەماوا گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پێنجشەممە ٣١ جۆزەردانی ١٤٠٣، “میلاد کەمالی” کرێکاری تەمەن ٣٠ ساڵ خەڵکی گوندی “سەراب یاس”ی خوڕەماوا، لە کاتی کارکردن لە کارگەی ئاسنی “سەراب چەنگایی” گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتەکانی […]

جەعفەر ئەمینی ناسراو بە “دارا”، هاووڵاتی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی شەممە ٢٦ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری بۆکان دەستبەسەرکرا. ناسنامەی ناوبراو، جەعفەر ئەمینی ناسراو بە “دارا”، هاووڵاتی خەڵکی شاری بۆکان پشتڕاست کراوەتەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، […]

لە سەروبەندی ڕۆژی جیهانی پەنابەراندا، جارێکی تر شاهیدی کارەساتێکی دیکەی خنکانی پەناخوازان لە ئاوەکانی دەریای ناوەڕاستداین. بەرپرسانی پاسەوانی کەناراوەکانی ئیتالیا و ئاژانسەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی دووشەممە ڕایانگەیاند کە لە دوو ڕووداوی جیاوازدا، دوو بەلەمی پڕ لە پەنابەران نوقم بوون و ئەگەری ئەوە هەیە کە ٦٦ کەس لە سەرنشینەکانی ئەو […]

“هادی غونچەدۆست” هاووڵاتی خەڵکی شاری بانە بەهۆی تەقینەوەی تەقەمەنی جەنگی گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠٣، “هادی غونچەدۆست” تەمەن ٣٦ ساڵ و خەڵکی گوندی “زەلێ”ی سەربە شاری بانە بەهۆی تەقینەوەی تەقەمەنی جەنگی گیانی لەدەستدا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو هاووڵاتییە پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی “سەڵاحەدینی ئەیوبی” لە […]