سەردەشت؛ برینداربوونی منداڵ کۆڵبەرێکی ١٥ ساڵە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

منداڵ کۆڵبەرێکی تەمەن ١٥ ساڵ خەڵکی شاری سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری “گۆرەشیر”ی ئەم شارە بە سەختی برینداربوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری “گۆرەشیر”ی سەربە شاری سەردەشت کۆمەڵێک لە کۆڵبەرانیان بە تەقەی ڕاستەوخۆ کردە ئامانج و بەهۆیەوە منداڵ کۆڵبەرێک لە “پشت”ی گوللەی بەرکەوت، کە گوللەکە پاش گەیشتنی بە “جگەر”ی لە “سک”ی دەرچووە. ناسنامەی منداڵ کۆڵبەرە بریندارەکە “محەمەد ئالی” تەمەن ١٥ ساڵ و خەڵکی گوندی “دۆڵتو” بۆ کۆڵبەرنیوز پشتڕاست کراوەتەوە.
شایانی باسە کە ئەم منداڵ کۆڵبەرە بەداخەوە “جگەر”ی لەدەستداوە و بۆ چارەسەر بۆ نەخۆشخانەی ورمێ گواستراوەتەوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤ زاینی، بە گشتی ٢٧٠ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرمابردووی، کەوتنەسەر مین, کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزییەکان و حاڵەتەکانی تر کوژراون و برینداربوون. لەم ژمارەیە، بەگشتی ٣٤ کۆڵبەر واتا (١٣٪) کوژراون و ٢٣٦ کۆڵبەر واتا (٨٧٪) برینداربوون.
لە کۆی گشتی ٢٧٠ کۆڵبەر کە لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤دا کوژراون و برینداربوون، بە گشتی ٢٢٢ حاڵەت واتا (٨٢٪) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ یان لێدان و ئەشکەنجەی هێزە سەربازییەکانی ڕژیمەوە بووە.
هەروەها لە کۆی گشتی ٢٧٠ کۆڵبەر کە لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤ لە سنووری کوردستان کوژراون و برینداربوون، ٢٠ کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.

ئاماری شەش مانگی یەکەمی ساڵ ٢٠٢٤ زاینی، بە بەراورد بە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ زاینی، ئێمە شایەتی بەرزبوونەی ٢١٨٪ ڕێژەی کوژراو و برینداربوونی کۆڵبەران لە هێڵی سنوورری کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کامێران؛ گواستنەوەی سەیوان ئیبراهیمی بۆ بەسەربردنی ماوەی بەندکرانی لە زیندانی سنە

ج جولای 5 , 2024
سەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی “نوژین” بۆ بەسەربردنی ماوەی بەندکرانی دەستبەسەرکرا و بۆ زیندانی سنە گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەمە ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٣، سەیوان ئیبراهیمی مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی “نوژین” پاش بانگهێشتی بۆ جێبەجێکردنی […]

You May Like