ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی گه‌لاوێژی ١٤٠٢، “حه‌سه‌ن ده‌رئوفتاده” باوكی هه‌میشه زیندوو “كۆمار ده‌رئوفتاده” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” له شاری پیرانشار، بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره بانگ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتەکان، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی پیرانشار هه‌ڕه‌شه‌یان له باوكی “كۆمار ده‌رئوفتاده” گیانبەختکردووی شۆڕشی ژینا كردووه كه بۆ ڕێكه‌وتی ٢٥ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ هیچ جۆره مه‌راسمێك به‌ڕێوه نه‌بات. شایانی باسه كه “حه‌سه‌ن ده‌رئوفتاده” پاش سێ كاتژمێر لێپرسینه‌وه ئازاد كراوه.
كۆمار ده‌رئوفتاده”ی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١، “ لە جەریانی شۆڕشی ژینادا به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌خت كرد.