ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەت لە شاری کامیاران بە چڕوپڕی گوشاریان بۆ سەر بنەماڵەی پژمان فاتیحی، بەندکراوی سیاسیی کورد هێناوە و بەم هۆیەشەوە ئەفسانە یووسفی، دایکی ئەو بەندکراوە سیاسییەیان بانگ کردووە و چەند کاتژمێر لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان،لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ئەفسانە یووسفی، دایکی پژمان فاتیحی، بەندکراوی سیاسیی کورد، پاش ئەوەی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیاران بانگ کراوە، چەند کاتژمێر لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوەیان لێ کردووە و ئەشکەنجەی دەروونییان داوە، هەروەها هەڕەشەی ئەوەیان لە ناوبراو کردووە کە دیسان بانگ دەکرێتەوە و دەستبەسەریشی دەکەن.شایانی باسەهێزەکانی ئیتلاعات لە کامیاران جیا لە ئەشکەنجەی دەروونی و ڕۆحیی ئەفسانە یووسفی، هەڕەشەیان لە بنەماڵەی ناوبراو کردووە کە بەدواداچوون لەسەر بارودۆخی کوڕەکەیان لە بەندیخانەدا نەکەن.