ڕاستکردنەوەی کۆڵبەرنیوز لەبارەی هەواڵی بڵاوکراوە لەسەر مەهشید فەلاحی

کۆڵبەرنیوز پێشتر لە کاردانەوە بەو هەواڵەی کە سەبارەت بە کوشتنی «مەهشید فەلاحی»، ژنە ڕەگەزگۆڕاوی خەڵکی سنە بڵاوکرابووەوە، تێبینییەکی لە ئیدانەکردنی ئەم کارە و لە بەرگریکردن لە مافەکانی کۆمەڵگەی +LGBTQ بڵاوکردبووەوە.

ئێستا و دوای وەرگرتن و پێداچوونەوەی ڤیدیۆیەکی نوێ کە ڕەسەنایەتییەکەی بۆ کۆڵبەرنیوز سەلمێنراوە، دەرکەوتووە کە مەهشید فەلاحی لە ژیاندا ماوە و ئەو هەواڵەی کە سەبارەت بە گیانلەدەستدانی بڵاوکرابووەوە، ڕاست نەبووە.

کۆڵبەرنیوز وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی بە زیندوو مانەوەی مەهشید فەلاحی، داوای لێبوردن لە بیسەران و بینەرانی خۆی دەکات بۆ بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە نادروستە. لە هەمان کاتدا جەخت دەکەینەوە کە هەڵوێستی بنەڕەتیی ئێمە لە بەرگریکردن لە مافی ژیان، ئازادی، کەرامەتی مرۆیی و مافەکانی کۆمەڵگەی +LGBTQ گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە و هێشتاش هەر جۆرە جیاکاری، توندوتیژی و ڕقایەتییەک دژی ئەندامانی ئەم کۆمەڵگەیە ئیدانە دەکەین.

دەستەی بەڕێوەبەری کۆڵبەرنیوز
٤ی ژوئیەی ٢٠٢٦

کۆڵبەرنیوز

بابەتی پەیوەندیدار