بانە؛ ئەشکەنجەدان و تەقەی ڕاستەوخۆ لە کۆڵبەرێک لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزیەوە

ڕۆژی شەممە ٩ی پووشپەڕی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم پاش دەستبەسەری و ئەشکەنجەدانی کۆڵبەرێک و دزینی کەرەستەکانی، بە چەکی ساچمەیی تەقەیان لە ناوبراو کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە هێڵی سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە، کۆڵبەرێکیان بە ناسنامەی “شێرزاد چاوشینی” تەمەن ٣٤ ساڵە و خەڵکی بانە دەستبەسەرکرد و پاش ئەشکەنجەدانی ناوبراو تەلەفون و بڕی ١٢٣٠ دۆلاری ناوبراویان زەوت کەردوە.
پاسەوانانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە پشتەوە بە چەکی ساچمەیی تەقەیان لە ئەو کۆڵبەرە کردووە.

یەکێک لە سەرچاوەکانی نزیک بە ئەم کۆڵبەرە بە کۆڵبەرنیوزی ڕاگەیاند کە ناوبراو لە “ڕان، سمت و سکی” بە سەختی برینداربووە و ئێستا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری بانە چارەسەر وەردەگرێت.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٤٤٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنووریەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرمابردوویی، چوونە سەرمین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی، کوژراون و برینداربوون. لەکۆی ئەم ژمارەیە بە گشتی ٤٤ کۆڵبەر کە دەبێتە (١٠%) کوژراون و ٤٠٠ کۆڵبەر کە دەبێتە (٩٠%) برینداربوون. لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ کوژران و برینداربوون، بەگشتی ٣٧٣ حاڵەت کە دەبێتە (٨٤%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.
هەروەها لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ لە سنووری کوردستان کوژران و بریندار بوون، ٣٧ کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
لە ساڵی ١٤٠٢دا ئێمە شایەتی بەرزبوونەوەی ٩٠٪ی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

نەغەدە؛ دەستبەسەری و گواستنەوەی ئاکام خزرزادە بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندان

ی ژوئن 30 , 2024
ئاکام خزرزادە، هاووڵاتی شاری پیرانشار بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندانی خۆی دەستبەسەرکرا و بۆ زیندانی نەغەدە گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٣، بە دەرکردنی حوکمی دەستبەسەری ئاکام خزرزادە، ناوبراو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆیدا لە شاری پیرانشار دەستبەسەر و بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندان بۆ زیندانی نەغەدە گواسترایەوە. […]

You May Like