بانە؛ برینداربوونی چوار کۆلبەر بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە

ئێوارەی دوێنێ سێشەممە ٢٣ی ڕەزبەری ١٤٠٢، بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری “هەنگەژاڵ”ی شاری بانە، چوار کۆلبەر بریندار بوون کە دوو کەسیان کۆڵبەری خوار تەمەنی هەژدە ساڵ بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی دوێنێ سێشەممە ٢٣ی ڕەزبەری ١٤٠٢، چوار کۆلبەر کە دوو کەسیان کۆلبەری خوار تەمەنی هەژدە ساڵ بوون، بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە بریندار بوون.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە بریندارانە، ئاروین محەممەدی تەمەن ١٤ ساڵ، ئیمان تەمەن ١٧ ساڵ، هەردووکیان خەڵکی سنە، هەروەها “حوسێن” و “شاهۆ”هەردووکیان تەمەنیان ٢٠ و ٢١خەڵکی بانەن.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئاروین محەممەدی بە گوللەی ساچمەیی پشت و شانی و ئیمانیش لە سەر و دەموچاویدا بریندار بوون.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ١۴٠٢دا لە کۆلبەر نیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٨۵ کۆلبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان ڕێگاکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون. لەم کۆی گشتییە، ١٣ کۆلبەر (١۵%) کوژراون و ۷۲ کۆلبەر (٨۵%) بریندار بوون.
لە کۆی گشتی ئەو ۸۵ کۆلبەرەی کە کوژراون و بریندار بوون، ۷۷ حاڵەت (۹۱%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

ڕژیمی ئیسلامی لە سەنگەری خەباتی ژنان و پیاوانی ئازادی و یەکسانیخوازدا، بەچۆکدا دێت

چ نوامبر 15 , 2023
لە حاڵێکدا کە ڕژیمی ئیسلامی لە زەلکاوی قووڵی قەیرانی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتیدا نوقم بووە و زۆربەی هەرە زۆری خەڵکی ئێران ڕۆژانە لەگەڵ بێکاری، هەژاری و برسێتی دەست و پەنجە نەرم دەکەن، بەرپرسانی کۆنەپەرستی ئەم ڕژیمە هێشتا پرسی ئازادی ژنان بە یەکێک لە گەورەترین ئاڵەنگارییەکانی بەردەم خۆیان دەزانن. ئەوان هەر […]

You May Like