ناسر ئەحمەدی، موسلیم ئەحمەدی و سراجدین، ٣ کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز و کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە بە ناوی محەممەد ئەمین بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووری هەنگەژاڵەی بانە برینداربوون.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ١٦ی ڕەزبەری ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووری هەنگەژاڵەی– بانە تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆلبەر کردووە و لە ئەنجامدا چوار کۆلبەری خەڵکی شارەکانی سەقز و بانە بەسەختی برینداربوون. بەپێی ئەم ڕاپۆرته، له ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی سنووری بۆ کۆڵبەرەکان، ٣ کۆلبەری خەڵکی شاری سەقز به ناوەکانی ناسر ئەحمەدی، موسلیم ئەحمەدی و سراج الدین کەتانی و کۆلبەرێکی خەڵکی شاری بانه به ناوی محەممەد ئەمین، بە سەختی بریندار بوون.
جێگای ئاماژەیە کە ئەم چوار کۆلبەرە بەمەبەستی چارەسەر بردراونەتە نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیوبی لە شاری بانە و چارەسەریان بۆ کراوە.
هەروەها ئێوارەی هەمان ڕۆژ ئازاد سەتارپەنا کۆلبەری تەمەن ٤٣ ساڵ خەڵکی گوندی “درەزییارت” ی سەر بە شاری سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لەسەر هەمان سنوور گیانی لەدەست دا. ئازاد سەتارپەنا خێزاندار بوو و خاوەنی ٢ منداڵ بوو.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ١١ی ڕەزبەرەوە تا١٧ی ڕەزبەری١٤٠٢،vلانیکەم ٥٠ کۆڵبەر بەهۆکاری جۆراوجۆر لەوانە تەقەی ڕاستەوخۆ، لێدان و ئەشکەنجەی هێزەکانی هەنگی مەرزی و تەقینەوەی مین کوژراو و برینداربوون. بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی لە ماوەی چەند ڕۆژیbڕابردوودا بە کۆڵبەرنیوز گەیشتوە، هێزەکانی هەنگی مەرزی بەشێوەیەکی بەربڵاو و بە بێ پێشینە دەستیان داوە بە دانانی بۆسە، تەقەی بەربڵاو لە کۆڵبەران و هەروەها لێدان و ئەشکەنجە و دەستبەسەرکردنی کۆڵبەران لە سنوورەکانی بانە و نەوسوود.