بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێکی دیکە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

کۆڵبەرێکی دیکە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنوری بانە بە سەختی برینداربوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی یەکشەمە ٣٠ی گوڵانی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنوری «سەرتەزێن»ی بانە تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کرد و بەهۆیەوە ٢ کۆڵبەر بە سەختی قاچیان برینداربوو.

ناسنامەی یەکێک لە کۆڵبەرەکان «پویا عەبدی» ٢٣ ساڵە و خەڵکی شاری سەردەشتە.

کۆڵبەرنیوز لە ڕاپۆرتێکی دیکە، ناسنامەی کۆڵبەرەکەی دیکە «محەمەد دەهقانی» نزیکەی ٣٥ ساڵە و خەڵکی شاری دیواندەرە ڕاگەیاندوە.

شایانی باسە هەردوو کۆڵبەرە بریندارەکە، بۆ چارەسەر بۆ نەخۆشخانە گوازرانەوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٤٤٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنووریەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرمابردوویی، چوونە سەرمین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی، کوژراون و برینداربوون. لەکۆی ئەم ژمارەیە بە گشتی ٤٤ کۆڵبەر کە دەبێتە (١٠%) کوژراون و ٤٠٠ کۆڵبەر کە دەبێتە (٩٠%) برینداربوون. لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ کوژران و برینداربوون، بەگشتی ٣٧٣ حاڵەت کە دەبێتە (٨٤%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.
هەروەها لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ لە سنووری کوردستان کوژران و بریندار بوون، ٣٧ کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
لە ساڵی ١٤٠٢دا ئێمە شایەتی بەرزبوونەوەی ٩٠٪ی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

ی مه 19 , 2024
کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنوری بانە بە سەختی قاچی برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی یەکشەمە ٣٠ی گوڵانی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنوری «سەرتەزێن»ی بانە تەقە لە بەشێک لە کۆڵبەران کرا و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک بە سەختی قاچی برینداربوو. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە «موحەممەد دێهقانی» ٣٥ […]

You May Like