بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

کۆڵبەران

کۆڵبەرێکی دیکە لە بۆسە و تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی شاری بانە برینداربوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە هێڵی سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی دیکە بە ناسنامەی “محەمەد بەهرامی” خەڵکی شاری بانە برینداربووە.
ئەم کۆڵبەرە بریندارە بۆ چارەسەرکردن بۆ یەکێک لە ناوەندە پزیشکییەکانی شاری بانە گواستراوەتەوە.

پێشتر کۆڵبەرنیوز لە ڕاپۆرتێکی دیکەی ئەم ڕووداوەدا، هەواڵی برینداربوونی کۆڵبەرێکی دیکەی بە ناسنامەی “زانیار محەمەدی” بڵاوکردبووەوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ٢٠٢٣ی زایینیدا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان جادەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزاییەکان و حاڵەتەکانی ترەوە کوژراون و بریندار بوون. لەم ژمارەیە بەگشتیی ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژراون و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٣٠ کەسیان منداڵی خوار ١٨ ساڵن

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

نەغەدە; سزای زیندانیکردنی ئیبراهیم ڕەسوڵپوور

ج فوریه 16 , 2024
ئیبراهیم ڕەسووڵپوور”، تۆمەتباری زیندانیکراوی زیندانی نەقدە، لەلایەن لقی ١٠٣ی دادگای تاوانەکانی ئەم شارە بە یەک ساڵ زیندان مەحکووم کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەپێی حوکمی ڕۆژی سێشەممە، ٢٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، لەلایەن لقی ١٠٣ی دادگای تاوانەکانی نەغەدە بە سەرۆکایەتی دادوەر حیجازی دەرکراوە، ئیبراهیم ڕەسوڵپوور بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکان” […]

You May Like