بانە؛ لێدان و ئەشکەنجەی کاسبکارێکی کورد لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزیییەوە

هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچە سنوورییەکانی بانە، کاسبکارێکی کوردیان بە باتومی کارەبایی لێدان و ئەشکەنجە کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی کاسبکارێکی کوردیان لە ناوچەی سنووری “چەم پاراو”ی سەربە شاری بانە، بە باتومی کارەبایی لێدان و ئەشکەنجە کردووە و “قاچ”ی ئەم کاسبکارە کوردە بە سەختی ئازاری پێگەشتووە.
ناسنامەی ئەم کاسبکارە “یوسف ڕۆستەم زادە” تەمەن ٢٨ ساڵ، کوڕی خالید، خێزاندارە و خەڵکی گوندی “کانی بەرد”ی سەربە شاری بانە ڕاگەیاندراوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٤٤٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنووریەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرمابردوویی، چوونە سەرمین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی، کوژراون و برینداربوون. لەکۆی ئەم ژمارەیە بە گشتی ٤٤ کۆڵبەر کە دەبێتە (١٠%) کوژراون و ٤٠٠ کۆڵبەر کە دەبێتە (٩٠%) برینداربوون. لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ کوژران و برینداربوون، بەگشتی ٣٧٣ حاڵەت کە دەبێتە (٨٤%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.
هەروەها لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ لە سنووری کوردستان کوژران و بریندار بوون، ٣٧ کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
لە ساڵی ١٤٠٢دا ئێمە شایەتی بەرزبوونەوەی ٩٠٪ی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

دیواندەرە؛ دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ج ژوئن 14 , 2024
هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠٣، کاتژمێر ١١ی بەیانی هێزە ئەمنییەکان لە شاری دیواندەرە هێرشیان کردە سەر ماڵی “فەرید بادیدەست” و ناوبراویان دەستبەسەرکرد و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە گواستەوە. تا ئێستا زانیارییەک […]

You May Like