نەوسوود؛ برینداربوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی ڕوانسەر بەهۆی تەقینەوەی مین

کۆڵبەرێک بە ناوی «پەیام»، خەڵکی شاری ڕوانسەر، لە کاتی کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی سنووریی نەوسوود بەهۆی تەقینەوەی مین بە سەختی برینداربوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی سێشەممە ٢١ی گەلاوێژی ١٤٠٤، ئەم ڕووداوە بۆتەهۆی برینداربوونی جددی لە پاژنەی پێ و کەمئەندامبوونی ناوبراو. سەرچاوەکانی نزیک دەڵێن پاش ڕوودانی تەقینەوەکە، ئەم کۆڵبەرە سەرەتا بۆ نەخۆشخانەی قودسی پاوە گواستراوەتەوە و بەهۆی سەختی برینەکانییەوە، بەڵام دواتر بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی کرماشان گواستراوەتەوە.

ئەم ڕووداوە لە کاتێکدا ڕوویداوە کە ناوچەکانی سنووری ڕۆژئاوای وڵات هێشتا ئالودە بە مینە بەجێماوەکانی شەڕی ئێران و عێراقە و ساڵانە ژمارەیەک لە دانیشتووان و کۆڵبەرانی ئەم ناوچانە بەوهۆیەوە بریندار یان گیان لەدەستدەدەن.

بەپێی ڕاپۆرتی تۆمارکراو لە کۆڵبەرنیوز، لە ساڵی ١٤٠٣دا، بە کۆی گشتی ١٨٣ لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم، ڕنوو و سەرما، کەوتنەسەر مین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی و ڕووداوی دیکە کوژران و بریندار بوون. لەم هەژمارەدا ٥٢ کۆڵبەر واتە (٢٨٪) کوژران و ١٣١ کۆڵبەر واتە (٧٢٪) برینداربوون. لە کۆی گشتی ١٨٣ کۆڵبەر کە لە ساڵی ١٤٠٣دا کوژراو و بریندار بوون، ١٤٣ حاڵەتیان واتە (٧٨٪) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم ئەنجام دراوە. لە کۆی گشتی ١٨٣ کۆڵبەر کە لە ساڵی ١٤٠٣دا کوژراو و بریندار بوون، ١١ کەسیان واتە (٦٪) منداڵانی کۆڵبەری ژێر ١٨ ساڵ بوون کە یەک لەوان بەهۆی سەرمابردووییەوە گیانی لەدەستداوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سەقز؛ سزادانی ڕەحمان ڕەحیم پوور بە زیندان و سزای نەقدی

ش آگوست 16 , 2025
ڕەحمان ڕەحیم پوور، هاووڵاتی خەڵکی سەقز، بە پێنج مانگ زیندانیی دواخراو و ١٠ ملیۆن تمەن سزای نەقدی سزادراوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕەحمان ڕەحیم پوور، هاووڵاتی تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی سەقز، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەم شارە بە تۆمەتی «بانگەشە دژی حکومەت» بە پێنج مانگ زیندان و پێدانی ١٠ ملیۆن تۆمەن […]

بابەتی پەیوەندیدار