پیرانشار؛ سزادانیی هاوڵاتییەک بە دە ساڵ زیندانیی تەعزیری

ناسح لاهیجانی، هاوڵاتی خەڵکی پیرانشار لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەم شارە بە دە ساڵ زیندانیی تەعزیری سزادران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ناسح لاهیجانی هاوڵاتی خەڵکی گوندی «حەمزە ئاوا»ی سەربە شاری پیرانشار، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامی ئەم شارە بە دە ساڵ زیندانیی تەعزیری سزادراوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناسح لاهیجانی نزیکەی پێنج مانگ لە گرتووخانەیەکی ئیتلاعاتی ورمێ زیندانیی بووە و دواتر لەلایەن دادگای شۆڕش بە تۆمەتی «ئەندامێتی لە حیزبێکی ئۆپۆزسیۆن» بە دە ساڵ و ڕۆژێک زیندانیی تەعزیری بە ڕۆژانی دەستبەسەرکرانەوە سزادراوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

شنۆ؛ سزادانی ٦ هاوڵاتی بە ١٢٤ مانگ زیندانیی تەعزیری

ی سپتامبر 28 , 2025
حەسەن شاداب، کاوە خاکی نەهاد، جەمال حسێن نەژاد، مەحموود قادری، مەنسوور فەراش و کامیار (کەمال) عوقابی، شەش هاوڵاتی خەڵکی شنۆ بە ١٢٤ مانگ زیندانیی تەعزیری سزادران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز لە ڕۆژانی ڕابردوودا، شەش هاوڵاتی بە ناوەکانی حەسەن شاداب، کاوە خاکی نەهاد، جەمال حسێن نەژاد، مەحموود قادری، مەنسوور فەراش و کامیار […]

بابەتی پەیوەندیدار