بانە؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم

ڕەحمان ڕەسوڵزادە کۆڵبەری خەڵکی شاری بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی یەکشەممە ٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠٤، کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە کوژرا. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە «ڕەحمان ڕەسوڵزادە»، خێزاندارە و خەڵکی شاری بانە بۆ کۆڵبەرنیوز ڕاگەیەندراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزەکانی هەنگی مەرزی ئەم کۆڵبەرەیان بە چەکی سەنگینی دۆشکا کردۆتە ئامانج.

شایانە باسە تەرمی ڕەحمان ڕەسوڵزادە بۆ نەخۆشخانەی سەڵاحەدینی ئەیوبی شاری بانە گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی تۆمارکراو لە کۆڵبەرنیوز، لە ساڵی ١٤٠٣دا، بە کۆی گشتی ١٨٣ لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم، ڕنوو و سەرما، کەوتنەسەر مین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی و ڕووداوی دیکە کوژران و بریندار بوون. لەم هەژمارەدا ٥٢ کۆڵبەر واتە (٢٨٪) کوژران و ١٣١ کۆڵبەر واتە (٧٢٪) برینداربوون. لە کۆی گشتی ١٨٣ کۆڵبەر کە لە ساڵی ١٤٠٣دا کوژراو و بریندار بوون، ١٤٣ حاڵەتیان واتە (٧٨٪) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم ئەنجام دراوە. لە کۆی گشتی ١٨٣ کۆڵبەر کە لە ساڵی ١٤٠٣دا کوژراو و بریندار بوون، ١١ کەسیان واتە (٦٪) منداڵانی کۆڵبەری ژێر ١٨ ساڵ بوون کە یەک لەوان بەهۆی سەرمابردووییەوە گیانی لەدەستداوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مەهاباد؛ دەستبەسەرکرانی ناسر ئەحمەدزادە بۆ جێبەجێکردنی سزای زیندانییەکەی

ی آگوست 17 , 2025
ناسر ئەحمەدزادە، هاووڵاتی خەڵکی مەهاباد بۆ تێپەڕاندنی ماوەی سزای ١٥ مانگ زیندانییەکەی، ڕەوانەی زیندانیی ئەم شارە کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٢٥ی گەلاوێژی ١٤٠٤، ناسر ئەحمەدزادە، هاووڵاتی خەڵکی مەهاباد بۆ تێپەڕاندنی ماوەی سزاکەی ڕەوانەی زیندانیی مەهاباد کرا. ناوبراو پێشتر لەلایەن دادگای شۆڕشی مەهاباد بە تۆمەتی «دژایەتیی ئاسایشی نەتەوەیی لە […]

بابەتی پەیوەندیدار