چالاکانی کرێکاری شاری بانە، بە دابەشکردنی پۆستەر و نووسینی ڕێکلامی، نزیکبوونەوەی ڕۆژی جیهانی کرێکاریان بەرز ڕاگرت.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە ٩ گوڵانی ١٤٠٣، کۆمەڵێک لە چالاکانی کرێکاری بانە، بە بۆنەی نزیکبوونی یەکی مانگی مەی، ڕۆژی جیهانی کرێکار دەستیان بە دابەشکردنی پۆستەر و نووسین لە ئاستی شاردا کرد، بە تایبەت لە ناوچەکانی گردبوونەوە و چالاکی کرێکارانی تەلارسازی و وەرزی کرد.
ئەم هەنگاوە بە بۆنەی پیرۆزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی کرێکار و بیرەوەری ماف و داواکاری ئەم چینە زەحمەتکێشە ئەنجامدرا.