بانە؛ کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنووری بانە

“موحسین عەبدوڵڵاهی”، کۆلبەرێکی خەڵکی بانە لە ناوچەی سنووری “کیلە”، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی گیانی لەدەست دا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی کۆلبەرنیوز، ئەمڕۆ سێشەممە ٢ی ڕەزبەری ١٤٠٢، کۆلبەرێک بە ناوی “موحسین عەبدوڵڵاهی” ناسراو “موحسین کانی بەرد”، کوڕی ناسر مەلا محەمەد کانی بەرد، نزیکەی تەمەن ٣٥ ساڵ، خێزاندار و خاوەنی چوار منداڵ، لە ناوچەی سنووری “کیلە” سەر بە شاری بانە، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی گیانی لەدەستدا.

ئێستا تەرمی ئەم کۆلبەرە لە نەخۆشخانەی شاری بانەیە و دەگوترێ پارێزگاری شاری بانە کە هەوڵیدا بۆ بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە بچێتە نەخۆشخانە، ڕووبەڕووی ناڕەزایەتی توند و لێدانی خەڵکی تووڕە بۆتەوە.

تا ئەم ساتە تەرمی ئەم کۆلبەرە ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کۆڵبەرە لەکاتێکدا هیچ بارێکی هەڵنەگرتبوو، لەکاتی دابەزین لە ئۆتۆمبێلەکەی لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە تەقەی لێکرا.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ١۴٠٢دا لە کۆلبەر نیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٨۵ کۆلبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان ڕێگاکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم گیانیان لەدەستداوە . لەم کۆی گشتییە، ١٣ کۆلبەر (١۵%) کوژراون و ۷۲ کۆلبەر (٨۵%) بریندار بوون.

لە کۆی گشتی ئەو ۸۵ کۆلبەرەی کە کوژراون و بریندار بوون، ۷۷ حاڵەت (۹۱%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

نەوسوود؛ برینداربوونی لاوێکی کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی + ڤیدیۆ

س اکتبر 24 , 2023
ماهان بەرزگەر، لاوێکی کۆڵبەری تەمەن ١٨ ساڵ، خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووری نەوسود ئەژنۆی بە سەختی بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی ڕەزبەری ١٤٠٢، ماهان بەرزگەر، لاوێکی کۆڵبەری تەمەن ١٨ ساڵانی خەڵکی گوندی نیرژ سەر بە سەلاسی باوەجانی، بە تەقەی […]

You May Like