بانە: برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە هێڵی سنووریی هەنگەژاڵ

دوو کۆڵبەری گەنجی خەڵکی شاری سەقز، هەروەها منداڵێکی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووریی هەنگەژاڵی بانە برینداربوون.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ١٩ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووریی هەنگەژاڵی بانە بەڕووی کۆمەڵێک لە کۆڵبەران دوو کۆڵبەر و لەگەڵ منداڵێکی کۆڵبەر برینداربوون. “ئارمان حسێنی” ٢٦ ساڵ و “شاهین محەمەدی” ١٧ ساڵ هەردوو خەڵکی شاری سەقز، ئەو دوو کۆڵبەرەن کە لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی برینداربوون.

بەپێی هەواڵەکە، ئەم دوو کۆڵبەرە لە “قاچ و کەمەر”دا برینداربوون و دۆخی گشتییان جێگیر ڕاگەیەندراوە.

بەپێی ئەو ئامارانەی ٢٠٢٣ لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، ٢٩٩ کۆڵبەر لە سنورەکان و ڕێگای نێوان ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکاری وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوار لە شاخ، بەرزایی و حاڵەتی دیکە کوژران و بریندار بوون. لەم ژمارەیە ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژران و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکان بووە. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٣٠ لەوانە منداڵی خوار ١٨ ساڵن.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

مەریوان: ئازادی دلێر زاهدی پوور بە دانانی بارمتە

د مارس 11 , 2024
“دلێر زاهدی پوور”، هاووڵاتی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شاری مەریوان بە دانانی بارمتە ئازادکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، “دلێر زاهدی پوور“ ئازادکرا. بەپێی هەواڵەکە، ئازادی ناوبراو بە دانانی بارمتە بووە. ئەم هاوڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەرکرانی دا لە پەیوەندیکردن و بینینی خێزان و هەبوونی پارێزەر بێبەش بووە. تا کاتی […]

You May Like