سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی خاكه‌لێوه به‌هۆی پێكدادانی نێوان ئۆتۆمبێلی گواستنه‌وه‌ی كۆڵبه‌ران له‌گه‌ڵ بارهه‌ڵگرێك دا، پێنج كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی جوانڕۆ بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتەکان ، ئه‌و پێنج كۆڵبه‌ره خه‌ڵكی گوندی “زه‌لان“ی سه‌ر به شاری جوانڕۆن و ئۆتۆمبێله‌كه‌یان له نزیك ترمیناڵی نه‌وسوود له‌گه‌ڵ بارهه‌ڵگرێك دا پێكیان داداوه. به‌وته‌ی شایه‌تحاڵان، باری ته‌ندرووستی دوو كه‌س له برینداره‌كان ناجێگیره و ڕاگوێزی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كانی پاوه كراون.