بریندارکران و دەستبەسەرکرانی لانیکەم ١٥ کۆڵبەر

لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، لانیکەم ١٥ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی “تەتە” و “ئەنجیران” بریندار و دەستبەسەرکراون.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی بەرەو کۆمەڵێک لە کۆڵبەران لە بەرزاییە سنوورییەکانی “تەتە”ی هەورامان، چوار کۆڵبەر بە ناوەکانی “ئیبراهیم یەعقوبی”، “سیاوەش کاکایی”، ” فەرەیدوون” و “فواد”برینداربوون.
بەپێی ڕاپۆرتێکی دیکە، هەمان ڕۆژ، لانیکەم یازدە کۆڵبەری دیکە کە دەوترێ خەڵکی شارەکانی سنە و کامێرانن، لە ناوچەی سنووری “ئەنجیران”ی مەریوان، لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە دەستبەسەر کراون.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک دەربارەی ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە دەستبەسەرکراوانە لەبەردەستدا نییە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٤٤٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنووریەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرمابردوویی، چوونە سەرمین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی، کوژراون و برینداربوون. لەکۆی ئەم ژمارەیە بە گشتی ٤٤ کۆڵبەر کە دەبێتە (١٠%) کوژراون و ٤٠٠ کۆڵبەر کە دەبێتە (٩٠%) برینداربوون. لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ کوژران و برینداربوون، بەگشتی ٣٧٣ حاڵەت کە دەبێتە (٨٤%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.
هەروەها لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ لە سنووری کوردستان کوژران و بریندار بوون، ٣٧ کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
لە ساڵی ١٤٠٢دا ئێمە شایەتی بەرزبوونەوەی ٩٠٪ی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

خەباتی عوسمان ئیسماعیلی بۆ ئازادی

چ آوریل 3 , 2024
نووسەر؛ ڕۆمان میرەکی عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری و زیندانی خەڵکی شاری سەقز، نەشتەرگەری بۆ کراوە و باری تەندروستی مەترسیدارە. ئەم کرێکارە کوردە لە منداڵییەوە ژیانی وەک کرێکاری بیناسازی بەسەر بردووە. عوسمان ئیسماعیلی چالاکی کرێکاری، سەرەڕای بەرگەگرتنی چەند دەیە لە دەربەدەری، زیندان، ئەشکەنجە و هتد، دەستبەرداری خەبات بۆ کۆمەڵگەی دادپەروەر و […]

You May Like