ساسان عەلیزادە کۆڵبەری خەڵکی گوندی “کەڵاش باخان” سەر بە شاری جوانڕۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان لە ناوچەی سنووری نەوسوود بە سەختی بریندار کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢، ساسان عەلیزادە کۆڵبەری خەڵکی گوندی “کەڵاش باخان” سەر بە شاری جوانڕۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان لە ناوچەی سنووری نوسوود بە سەختی بریندار بووە.
به پێی ئەم ڕاپۆرته، پشت و شانی ساسان عەلیزادە به سەختی بریندار بووه و بۆ چارەسەر بۆ ناوەنده پزیشکییەکان گواسترایەوه.
لە لایەکی ترەوە لە کاتژمێر ١٢:٠٠ی نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی پووشپەڕی ١٤٠٢ەوە تا ئێستا کۆمەڵێک کۆڵبەر لە ناوچەی سنووری تەتە کەوتوونەتە بۆسەی هێزە سەربازییەکان و نە دەتوانن بچنەوە ناو خاکی هەرێمی کوردستان و نە دەتوانن بەرەو نەوسوود هەنگاو بنێن. دەوترێت زۆربەی ئەو کۆڵبەرانە خەڵکی شارەکانی جوانڕۆ و سەلاس باباجانی و پاوەن.
بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ی زایینیدا لە کۆلبەر نیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٦١ کۆلبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان ڕێگاکانی پارێزگاکانی ئازەری ڕۆژئاوای ڕەبەیجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆی هۆکارەکانی وەک تەقەکردن لە کوژراو و بریندارەکانی ڕژێمەکان، بەفربارین و چیاکانی دیکە گیانیان لەدەستداوە. لەم کۆی گشتیەدا ١١ کۆلبەر (١٨%) کوژراون و ٥٠ کۆلبەر (٨٢%) بریندار بوون.
لە کۆی گشتی ٦١ کۆلبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٤٢ حاڵەت (٦٩%) بە تەقەی ڕاستەوخۆی سوپا یەکلایی کراونەتەوە.