ئەرسەلان یوسفی هاوڵاتی شاری بۆکان دوای دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی ڕەزبەری ١٤٠٢، ئەرسەلان یوسفی تەمەن ٢٩ ساڵ، هاووڵاتی گوندی “سڵامەت”ی سەر بە شاری بۆکان، بە دانانی بارمتە تا کۆتایی پرۆسەی دادگا بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی شەممە ١٤ی گەلاوێژی ١٤٠٢، ئەرسەلان یوسفی دوای بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان دەستبەسەر کرابوو.
لە کاتی دەستگیرکردنەکەیدا، ئەرسەلان یوسفی لە پەیوەندی گرتن لەگەڵ پارێزەرێک، یان ئەگەری پەیوەندی تەلەفۆنی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەیدا مەحرووم کرابوو. تا بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستگیرکردن و تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.