سێ کەس لە گیراوانی بزووتنەوەی ژینا لە شاری بۆکان بە تۆمەتی “فەساد لەسەر زەوی” «فساد فیالارض» لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕژێمەوە تاوانبارکران.
بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، “ڕەئوف شێخ مەعروفی”، “محەمەد فەرەجی” و “کامڕان سوڵتانی”، سێ لە بەندکراوانی بزووتنەوەی ژینا لە شاری بۆکان، پاش ئەشکەنجە و لێکۆڵینەوەیەکی زۆر، لەلایەن سیستمی قەزایی ڕژێمەوە بە گومانی تێوەگلان لە کوشتنی یەکێک لە هێزەکانی سەرکوتکەری ڕژێم بە «فساد فیالارض» تاوانبارکران.
ئەم تۆمەتە و دۆسیەی ئەم بەندکراوانە دەتوانێ سزای قورس و نامرۆڤانەی لەسێدارەدان بۆ ئەو کەسانە ببڕێتەوە.
هەروەها “ڕەئوف شێخ ئەحمەدی” ئێوارەی دووشەممە، ٥ی بەفرانبار ١٤٠١، “محەمەد فەرەجی” لە سێشەممە، ٢ی ڕەشەممە ١٤٠١ و “کامەران سۆڵتانی” لە ٨ ڕەشەممە ١٤٠١ بە توندوتیژی لەلایەن هێزەکانی ڕژێم دەستگیر کران و بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی بۆکان گواسترانەوە.