بە پێی ڕاپۆرتەکان لە لەوەڕگەکانی و دارستانەکانی کوردستان فیشەکی ئاگرزای دەستکرد بینراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە،ئەندامانی ئەنجومەنی ژیوای پاوە،ئەمڕۆ،پێنجشەممە٥ی گەلاوێژی١٤٠٢،پێچراوەیەک لە فیلتەری جگەرە و شقارتە(فیشەکی ئاگرزا)لە دارستانەکانی بەڕوو لە پاوە بینراوە.
دوژمنانی ژیان و ژینگە،بە ئەم ڕێکارانە دەیانهەوێت ژینگە ئاگر بدەن و دارستانەکان لە بەین ببەن.
شایانی باسە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ،چەندین جار دارستانەکانی کوردستان بە ئەنقەست ئاگریان تێبەربوە و
١٩٥هێکتار لە دارستانەکانی کانی قووڵەجانی سەر بە ئاوایی بێلو،لە ڕێکەوتی ٣٠جۆزەردان تا ٣پووشپەڕی١٤٠٢،لەئاگردا سووتاوە.هەروەها دارستانەکانی ئاواییەکانی وەسنە و خێرئاوا لە ١٦ تا ١٨ی پووشپەڕ لە لایەن دەست وپەیوەندیەکانی کۆماری ئیسلامیەوە سووتێنراون و لە ئەم ڕووداوەدا لانیکەم ٣٥٥هێکتار لە دارستانەکانی ئەو ئاواییانە لە ناوچوون.لە٢٠پووشپەڕیش ٧٠ هێکتاری تر لە دارستانەکانی ئاوایی بایەڵە لە لایەن دەست وپەیوەندیەکانی کۆماری ئیسلامی سووتێنراون و سەرجەم ٦٠٠هێکتار لە دارستانەکانی مەریوان تا ئێستا سووتێنراون و لە ناو چوون.