تەتەی هەورامان؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی خەرمانانی ١٤٠٢، گەنجێکی کۆلبەر بە ناوی “ئەحمەد عوسمان محەممەدیان” بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە لە سنووری تەتەی هەورامان بە سەختی بریندار بوو و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی خەرمانانی ١٤٠٢، کۆلبەرێک بە ناوی “ئەحمەد عوسمان محەممەدیان”، تەمەن ٢٤ ساڵ، خەڵکی گوندی “دەرەکێ” سەر بە شاری مەریوان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی تەتەی هەورامان بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم گەنجە کۆڵبەرە لە “دەست” و “لاق”ەوە تەقەی لێ کراوە و بە مەبەستی چارەسەری بۆ نەخۆشخانەی “بوعەلی سینا” لە شاری مەریوان گوازراوەتەوە.

دەوترێت کە ناوبراو بەهۆی سەختی برینەکەیەوە نەشتەرگەری بۆ کراوە و تا ساتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەکی دروست لە بارەی باری تەندروستیەوە نییە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

بەڕێوەچوونی دادگا بۆ لێکۆڵینەوە لە تۆمەتەکانی گوڵاڵە وەتەندۆست

پ سپتامبر 14 , 2023
بەڕێوەچوونی دادگا بۆ لێکۆڵینەوە لە تۆمەتەکانی سەر گوڵاڵە وەتەندۆست، پارێزەر و چالاکی مافی مەدەنی و ژنان لە شاری مەریوان، لە لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی سنە بەڕێوەچوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٢، لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە، دانیشتنێکی بۆ لێکۆڵینەوە لە تۆمەتەکانی سەر گوڵاڵە وەتەندۆست، پارێزەر و چالاکی […]

You May Like